هەفتەی داهاتوو دەنگ بە کابینەکەی کازمیی دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

   هەفتەی داهاتوو دەنگ بە کابینەکەی کازمیی دەدرێت

هەفتەی داهاتوو دەنگ بە کابینەکەی کازمیی دەدرێت

پرس میدیا

شەوی رابردوو لایەنە شیعییەكانی عێراق، لە ماڵی هادیی عامریی کۆبوونەوەیان کردوە، جەخت کراوەتەوە لە دابەشكردنی پۆستە وزارییەكانی كابینە نوێیەکەی كازمیی و گەیشتوون بە رێككەوتن


راگەیاندنەکانی عیراقی ئاشکرایانکرد، بە گوێرەی رێككەوتنەکە کە شەوی ڕابردوو لە ماڵی هادیی عامریی ئەنجامدراوە، هاوپەیمانی سائیرون وەزارەتەكانی كارەبا و تەندروستیی و سەرچاوە ئاوییەكانی لە حکومەتی نوێی عێراق بەردەكەوێت، هاوپەیمانی فەتحیش وەزارەتەكانی ناوخۆ و پەیوەندییەكان و گواستنەوەی بەردەكەوێت.

راشیدەگەیەنن، کە: رەوتی حیكمەی نیشتمانیی وەزارەتی نەوت و دەوڵەتی یاسا وەزارەتی دەرەوە و هاوپەیمانیی نەسر وەزارەتی خوێندنی باڵا و هاوپەیمانیی فەزیلە وەزارەتی داد و هاوپەیمانیی عەقد جدید بە سەرۆكایەتیی فالح فەیاز وەزارەتی كشتوكاڵی پێدەدرێت.

وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/٣٠ مستەفا كازمیی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی عێراق كابینەكەی خۆی ڕادەستی پەڕلەمانی وڵاتەکەی بكات و هەفتەی داهاتووش رۆژێك دیاری بکرێت بۆ متمانەدان بە كابینەكە کازمیی.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©