له‌رێگه‌ی پرس میدیاوه‌ فۆڕمی مۆڵه‌تپێدان بۆ هاتووچۆكردنی شاره‌كان پڕبكه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

له‌رێگه‌ی پرس میدیاوه‌ فۆڕمی مۆڵه‌تپێدان بۆ هاتووچۆكردنی شاره‌كان پڕبكه‌وه‌

له‌رێگه‌ی پرس میدیاوه‌ فۆڕمی مۆڵه‌تپێدان بۆ هاتووچۆكردنی شاره‌كان پڕبكه‌وه‌

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم له‌رێگه‌ی پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمێكی ئۆنلاینه‌وه‌ مۆڵه‌ت ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خێزانه‌كانیان دابڕاون. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و مۆڵه‌ته‌ كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ ناگرێته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ واژۆی سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌، ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ خێزانه‌كانیان دابڕاون به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ نێوان پارێزگاكان، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی "گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزان" داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و بۆ ماویه‌ سێ رۆژ مۆڵه‌ت وه‌ربگرن. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ تا 4ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر هیچ داواكاریه‌ك وه‌رناگیرێت. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ فۆڕمه‌كه‌ به‌شێوه‌ی (pdf edit) دروستكراوه‌و ده‌بێت خانه‌كانی به‌كۆمپیوته‌ر پڕبكرێته‌وه‌و دواتر بنێردرێت بۆ (diwan@moi.gov.krd) ، وه‌زاره‌تی ناوخۆش له‌رێگای (sms) داواكار ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ له‌بڕیاری ره‌زامه‌ندی یان ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی. 



ئێره‌ كلیك بكه‌ بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌:https://moi.gov.krd/pdffiles/reunion_request_form.pdf?fbclid=IwAR0ak8NgYaAUUQYbrRfKsKge2875PaQku1bgFdZlidEp32orkoMHTfTUQsE

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©