چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستە وزارییەكانی كابینەكەی كازمی ئاشكرادەكرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستە وزارییەكانی كابینەكەی كازمی ئاشكرادەكرێت

چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستە وزارییەكانی كابینەكەی كازمی ئاشكرادەكرێت


پرس میدیا
چۆنێتی دابەشکردنی پۆستە وەزرییەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو کازمی لەنێوان پێکهاتەکان (کورد و شیعە و سوننە)  ئاشکرا دەكرێت . 

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان  كە لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لەكازمی  ئاشكرایكردووە، كە کابینەکەی مستەفا کازمی لە لە ٢٢ وەزارەت پێکدێت . 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە وەزارەکانی حکوومەتی داهاتوو بەم جۆرە دابەش دەکرین : پێکهاتەی شیعە 11 وەزارەت ، پێکهاتەی سوننە شەش وەزارەت ، کورد چوار وەزارەت ، یەک وەزارەتیش بۆ کەمینەکان ( مەسیحی و تورکمانەکان ) دەبێت .

لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەو سەرچاوەیە وتویەتی " هەندێک لە پاڵێوراوی وەزارەتەکان لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە پێشکەش کراون و هەندێکی تریان لەلایەن کازمییەوە دیاری کراون ".

هەروەك ئەوەی خستووەتەڕوو" بۆ هەر وەزارەتێک سێ پاڵێوراو دەبێت و یەکێکیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەستنیشان دەکرێت ، ئەویش دوای بەدەستهێنانی متمانەی پەڕلەمانتاران ". 


پێشتر مستەفا کازمی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووس و میدیاکاری عێراقی ڕایگەیاندبوو،  ناوی ئەندامانی کابینە وەزارییەکەی ئامادەیە و لەپێناو تێپەڕاندنی کابینەکەی لە پەڕلەمان بەزووترین کات لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان دەست بە دانوستان دەکات .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©