تەندروستیی گەرمیان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەندروستیی گەرمیان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

تەندروستیی گەرمیان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

پرس میدیا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، رایگەیاند، بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونی کارەکانیان، چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركردوە، کە پێداویستیی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ هه‌مووان به‌رده‌ست دەکرێت و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان نا‌وه‌ستن.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، رایگه‌یاندراوێکی بڵاوکردوە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات ئەمڕۆ یەکشەممە، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌ ژماره‌ی پشكنینه‌كان و وه‌رگرتنی نموونه‌ بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بكرێت و له‌ شوێن و ناوچه‌ی جیاوازی گه‌رمیان نموونه‌ وه‌ربگیرێت، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابونه‌وه‌ و پێشگیریی له‌ هه‌ر حاڵه‌تێك.

ئەوە خراوەتەڕوو، کە بڕیاردرا كۆگاكانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی سنوره‌كه‌ یه‌ك بخرێن و بتوانرێت پێداویستی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ هه‌مووان به‌رده‌ست بكرێت و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان نه‌وه‌ستن.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان راشیگەیاندوە، له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌ له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی واده‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا، ئاماده‌كارییه‌كانی كارگێڕیی و به‌ڕێوه‌بردن ده‌ستپێبكرێت هاوشان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌لار، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی بیناكه‌ به‌ ته‌ندروستیی گه‌رمیان، نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكرێته‌وه‌.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©