حکومەتی هەرێم ١٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیایەک - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەتی هەرێم ١٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیایەک

حکومەتی هەرێم ١٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیایەک

پرس میدیا

کۆمپانیاى گەنەڵ ئینێرجیی تورکیی، ١٠ ملیۆن دۆلارى وەکو حەقدەست لە حکومەتی هەرێم وەرگرت، ئەوەش ڕێژەى پشکەکانى ئەو کۆمپانیا تورکییەی بۆ ٥% بەرزکردەوە.


کۆمپانیاى گەنەڵ ئینێرجىی تورکیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: "لەگەڵ هاوبەشەکانى لە کێڵگەى تەقتەق بڕى ١٠.٣ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کە پارەى مانگى تشرینى یەکەمى ٢٠١٩یە.

جەختى ئەوەشکردووەتەوە: ٨.٦ ملیۆن دۆلاریان لە کێڵگەى تاوکى خەرجکردووە، بەڵام تەنها ٤.٥% ئەو پارەییەیان وەرگرتووە بەگوێرەى ئەو ڕێکەوتنەى کراوە بۆ سفرکردنەوەى قەرزەکانى ٢٠١٩ى کۆمپانیاکە لاى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

کۆمپانیاى گەنەڵ ئینێرجى تورکى، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پارەیەیى وەکو داهات بۆ کۆمپانیاى گەنەڵ ئنێرجى تورکى ماوەتەوە ٥.٦ ملیۆن دۆلاربووە، بەگوێرەى نیشاندەرى بازاڕى کاغەزە داراییەکان، پشکەکانى گەنەڵ ئینێرجى ٥% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینى.

لەگەڵ ئەوەش ٧٧ ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ هاوبەشەکانى کێڵگەى تاوکى بۆ فرۆشتنى نەوت، وەکو ئەوەى لەمانگى ئەپریل ڕاگەیەنراوە، کۆى پشکى گەنەڵ ئینێرجى ١٩ ملیۆن دۆلارە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©