هیلاری کلینتۆن دژی ترەمپ دەوه‌ستێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هیلاری کلینتۆن دژی ترەمپ دەوه‌ستێته‌وه‌

هیلاری کلینتۆن دژی ترەمپ دەوه‌ستێته‌وه‌

پرس میدیا 

هیلاری کلینتۆن، ركابه‌ری پێشووی تره‌مپ، پشتیوانی خۆی بۆ جۆبایدن رکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ دەربڕی. 

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و سەرکردەی دیاری دیموکراتەکان پشتیوانی خۆی بۆ جۆبایدن رکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ دەربڕیوه‌. 

هیلاری كلینتۆن کە لەخولی پێشووی هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمریکا رکابەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بوو، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆی نێوان خۆی و جۆبایدندا رایگەیاند "دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو هەزاران کەسەی کە پشتیوانی تۆ دەکەن بۆ ئەوەی ببیت بەسەرۆکمان." 

هه‌روه‌ها هیلاری وتیشی "زۆر خۆشحاڵ دەبم ببمە هاوبەشی سەرەکی هەڵمەتەکانی هەلبژاردنی بایدن، نەک تەنها بۆ پشتیوانیکردنی، بەڵکو بۆ رونکردنەوەی چەندین پرسی گرنگ کە بۆ داهاتوی ئەمریکا پێویستن". 

بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت و تائێستا وەک دەردەکەوێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان دەبێت و جۆبایدنی جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکاش رکابەری سەرەکی ترەمپ دەبێت لەپارتی دیموکراتەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©