چین تیمێکی پزیشکی بۆ چاودێریکردنی کیم ره‌وانه‌ی کۆریای باکوور ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چین تیمێکی پزیشکی بۆ چاودێریکردنی کیم  ره‌وانه‌ی کۆریای باکوور ده‌كات

چین تیمێکی پزیشکی بۆ چاودێریکردنی کیم ره‌وانه‌ی کۆریای باکوور ده‌كات

پرس میدیا 

وڵاتی چین تیمێک له‌ پزیشکی شاره‌زا و پسپۆر بۆ چاودێریکردنی ته‌ندروستی کیم جۆنگ ئوون دەنێرێتە کۆریای باکوور، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی تێكچوونی باری ته‌ندروستی بڵاوبووه‌وه‌. 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، تیمێكی پزیشكی چینی رۆژی پێنجشەممە 23ـی نیسان، بە سەرۆکایەتی بەرپرسێکی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چینی، پەکینی بەرەو کۆریای باکوور بەجێهێشتووە.

هه‌ر چه‌نده‌ تەلەڤزیۆنی هۆنگ کۆنگ بڵاویکردەوە کە سەرۆکی کۆریای باکوور گیانی لەدەستداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەک بە فەرمی ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. 

هاوكات بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە نیوزویکی راگەیاندووە "لە کاتێکدا ئەمریکا چاودێریی راپۆرتەکان لەسەر رەوشی تەندروستیی رێبەری کۆریای باکوور دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نییە کە گیانی لەدەستدابێت". 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ میدیاکانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، سەرۆکی کۆریای باکوور نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و تەندروستیی زۆر ناجێگیرە. 

کیم جۆنگ ئوون لە مانگی 12ی ساڵی 2011وە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، کۆتا دەرکەوتنی کیم لە 11ـی مانگی نیسان بوو، ئاماده‌ نه‌بوونی له‌ رێوڕەسمی رۆژی خۆر لە 15ـی نیسان کە گەورەترین رێوڕەسمی وڵاتەکەیە و رۆژی لەدایکبوونی باپیرەیەتی، گومانی لەسەر خراپی تەندروستی ئەو سەرۆکە دروستکرد. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©