سلێمانی; بۆ دابەشکردنى مووچە داواى لامەرکەزییەت دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 سلێمانی; بۆ دابەشکردنى مووچە داواى لامەرکەزییەت دەکات

سلێمانی; بۆ دابەشکردنى مووچە داواى لامەرکەزییەت دەکات

پرس میدیا

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆبوونەوەی خۆیدا داواى لامەرکەزیەتی کرد بۆ دابەشکردنى مووچە، رایگەیاند ئەوە کۆتای مانگی چوارە و هەتا ئێستا یەک مووچەی ئەمساڵ دابەشنەکراوە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین رونکردنەوە بدات، دەربارەى هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەی فەرمانبەران، ئەوە بەرەو كۆتایی مانگی چوار دەچین، بەڵام هیچ مووچەیەكی ساڵی ٢٠٢٠ دابەشنەكراوە، نابێت دابەزینی نرخی نەوت و كەمبونەوەی داهاتی ناوخۆ بكرێتە بەربەست بۆ دابەشنەكردنی مووچە، لەبەر ئەوەی بژێوی ژیانی زۆری هاووڵاتیان لەسەر مووچەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە مەرزە لاوەكییەكان بکرێنەوە، چونكە جوڵەیەكی زۆری بازرگانی تێدا بووەو بژێوی خەڵكێكی زۆری لەسەر بووە، لەماوەی رابردووشدا لەدەروازەكانی باشمان و پەروێزخان هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە، بۆیە پێویستە بەرێنماییە تەندروستیەكان ئەو خاڵە بازرگانییە لاوەكیانەش بكرێنەوە.

جەختیکردەوە: وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زۆرینەی ئەندامان لەگەڵ لامەركەزیەتدان و بابەتێكی گرنگە، بۆیە ئەگەر دۆخی مووچەی فەرمانبەران بەمشێوەیە بڕوات ئەوكاتە چارەسەرێكی باش دەبێت، پێشتریش پرۆژەیەكمان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابەزاندنی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان، چونكە پارێزگاكان دەسەڵاتی دەركردنی بڕیارو رێنماییە هەیە.

وتشی: بەمیكانیزمی نوێ و رێنماییە تەندروستیەكان هێڵەكانی پاس و تەكسی و تێرمیناڵەكان دەكەونەوە كار، بەڵام دەبێت پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: داواش لە حکومەتی هەرێم دەکەین بە و بریارەوە پابەند بێت کە پێشتر بەموچە خۆرانى داوە رایگەیاندووە، لە ٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەشدەکەن، یان پێویستە سیستمى لامەرکەزیەت جێبەجیبکات، وەک ئەوەى لە ساڵانى رابردوو جێبەجێکرا و سەرکەوتنى بەدەستهێنا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©