دوایین بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوایین بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەوە

دوایین بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەوە


پرس میدیا 

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بەرنامەو بڕیار لەئارادا نییە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بەهۆی كەمبوونەوەی داهات كەمبكرێتەوە.

سامر غەزبان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، هیچ بەرنامەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق‌و ئەوەشی لەو بارەوە دەوترێت تەنیا دەنگۆو پێشنیازە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دابینكراوەو هیچ بڕێكیشی لێكەمنەكراوەتەوەو بەو شێوەیەش تا هەشت مانگی تر دەتوانن بەردەوام بن لەدانی موچە.

لەبارەی كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بەهۆی رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس، غەزبان رونیشكیردووەتەوە، كە دەبێت بەو هۆیەوە رێژەی هەناردەو بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمبكەینەوە، ئەوەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

غەزبان باسی لەرێككەوتنی نەوتی هەرێم‌و عێراق كردو رایگەیاند، هەرێم ساڵی رابردوو نزیكەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە، بەڵام داهاتەكەی رادەستی بەغدا نەكردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©