ئەو شوێنانەی دەکرێنەوە دەبێت پابەندی رێنماییە نوێییەکانبن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەو شوێنانەی دەکرێنەوە دەبێت پابەندی رێنماییە نوێییەکانبن

ئەو شوێنانەی دەکرێنەوە دەبێت پابەندی رێنماییە نوێییەکانبن

پرس میدیا

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوكان و شوێنانەی بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانی خۆپارێزیی كراونەتەوە، دەبێت پابەندی مەرجەكانی كاركردن و رێنماییە تەندروستییەكان بن.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٨، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راگەیاندراوێکی بكڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەی شارەکە كۆبووەیەوە و رایسپاردن كە سەردانیان بۆ ئەو شوێنانەی بەپێی رێنماییە نوێییەکانی ژووری ئۆپراسیۆنی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كراونەتەوە، زیاتر بكەن و پشكنینەكانیان لەڕوی تەندروستیی، ڤێتێرنەریی و نرخەوە ئەنجام بدەن.

جەختیکردەوە: لەكاتی هەبوونی سەرپێچیی لە بڕیار و رێنماییەكانی ژوری خۆپارێریی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاریی یاسایی بكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە كاری لیژنە هاوبەشەكان سزادانی خاوەن شوێن و شكاندنی بازاڕیان نییە، بەڵكو لیژنەكان بەرپرسن لە پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان و هەروەها رێگریی لە دروست بوونی قەرەباڵغیی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن.

راشیگەیاند، هێشتا مەترسییه گەورەكەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەڕەویوەتەوە كە پێویستە هەموومان زیاتر خۆمان بپارێزین تا رێگربین لە بڵابونەوەی.

قائیمقامی سلێمانی، لە كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی شارەکە، هێمای بۆ ئەوەشکرد لیژنە هاوبەشەكان ئەركێكی دیینیی و مرۆڤایەتیی و نیشتمانییان لەسەرشانە و‌ پێویستە بە هەموومان وەك یەكتیم لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی دیكە كاربكەین بۆ دورخستنەوەی شارەكەمان و وڵاتەكەمان لە مەترسیی بڵاونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©