ئۆجه‌لان په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئۆجه‌لان په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ ده‌كات

ئۆجه‌لان په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ ده‌كات

پرس میدیا 

رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ داوا ده‌كات رێكه‌وتننامه‌ی ساڵی 1982 جێبه‌جێ بكرێت و هه‌روه‌ها پەیامێک بۆ بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: کورد پێویستی بە شەڕ و خوێن ڕشتن نییە، پێویستییان بە یەکێتییە. 

دوای ٢١ ساڵ، له‌رۆژی‌ ٢٧ی ئەم مانگە، عەبدوڵا ئۆجالان، رێبه‌ری‌ زیندانیكراوی پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ خانەوادەکەی قسەیکرد، ئەو پەیوەندییە کە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای ئەنجامدرا كه‌ نزیكه‌ی٢٥ خولەکی خایاند. 

محه‌مه‌د ئۆجه‌لان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ میزۆپۆتامیا، رایگه‌یاندووه‌ "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ له‌نێوان كورداندا گرتووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماژه‌ی‌ بۆ پەیمانە ١٠ خاڵییەکەی ساڵی ١٩٨٢ كرد کە لەگەڵ ئیدریس بارزانی واژوی‌ كردووه‌. داوای كرد په‌یوه‌ندی پابه‌ند بن. 

هه‌روه‌ها په‌یامێكی ئاراسته‌ی قەندیل و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی كردووه‌ وتوویه‌تی‌ "چیتر خوێن ڕشتن لەناو کورد قبوڵ ناکرێت، هەم گەل و هەم ئێمەش قبوڵی ناکەین، ئەگەر کەموکورتییەکیش هەبێت، پێویستە بە دیالوگ چارەسەر بکرێت و ئاشتی پێکبێت، ڕێگای یەکێتی کورد لە ڕۆژهەڵات، باشور، ڕۆژئاوا و باکورەوە تێدەپەڕێت، پێویستە ئیدی کورد لە شوێنێک یەکبگرنەوە و کێشەکانی نێوانیان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، کەسێکیش ئەمە بکات، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و هەڤاڵانی قەندیلن، هیوای گەلی کورد و ئێمەش ئەوەیە خوێنێک لەنێوان کوردان نەڕژێت". 

محەمەد ئۆجاڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ ئۆجالان دەستپێک نرخاندنی لەسەر گۆڕانکارییەکانی باشور کردووە و من ئاماژەم بەوەداوە کە لە قەندیل له‌سه‌ر زینی وه‌رتێ کێشە کەوتووەتە نێوان یەکێتی و پارتی و سەرۆک وتو‌یه‌تی "ئەم سیاسەتە شەڕی کورد بە کورد دروست دەکات و کورد بە دەستی کورد دەداتە کوشت، کورد هیچ قازانجێک لەمە ناکات، هیچ قازانجێکیشی بۆ گەلی تورکیا نییە، پێویستە نە پارتی و نە یەکێتی و نە هیچ بزوتنەوەیەکی کورد نەکەوێتە ئەو حسابە، نابێت و قبوڵ ناکرێت، پێویستە یەکێتی نەتەوەیی بە بنەما بگرن، ئەگەر خوێنێک بڕژێت کەس ناتوانێت لەژێر بەرپرسیارێتیی دەربچێت، ئەم پەیامەم هەم بۆ قەندیل و هەم بۆ حکومەتی هەرێمە، هەروەها پەیامێکە بۆ بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی، بۆ کەسایەتییەکان و هەموو ئەوانەی لە باشور دەژین، کورد پێویستی بە شەڕ و خوێن ڕشتن نییە، پێویستییان بە یەکێتییە". 

عەبدوڵلا ئۆجه‌لان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە زیندانی پیتی (ئێف)ی دورگەی ئیمڕالی دوای 21 ساڵ بۆ جاری یەکەم لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، لە دادگای کۆماری ڕوحا قسه‌ی لەگەڵ محەمەد ئۆجه‌لانی برای كرد. 





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©