داوادەکەن ئۆجەلان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داوادەکەن ئۆجەلان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزرێت

داوادەکەن ئۆجەلان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزرێت

پرس میدیا

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى پەکەکە، رایدەگەیەنن، حکومەتی تورکیا لە دورگەى ئیمڕاڵیی رێکاری پێویست بگرێتەبەر، بۆ پارستنی گیانی ئۆجەلان و زیندانیانی تر لە ڤایرۆسى کۆرۆنا.


رەمزیە تورگوت یەکێک لە پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجەلان بە رۆژنامەى "یەنى یاشام" راگەیاند: داوایان لە دەسەڵاتدارانى حکومەتی تورکیا کردوە، کە رێکارى پێویست لە دورگەى ئیمڕاڵىی بگرنەبەر بۆ پاراستنى گیانى عەبدوڵا ئۆجەلان و زیندانیانى تری ناو گرتوخانەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتى تورکیا دواى گرتنەبەرى رێکارەکان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دورگەی ئیمرالیی، سەرجەم رێکارەکان بۆ راى گشتىی بڵاوبکاتەوە و ئاشکرا بکات، ئەمەیش بەمەبەستى دڵنیایى کردنەوەى زیاتر.

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ١٩٩٩/٢/١٥، لە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییدا لە نەهرۆبی پایتەختی وڵاتی کینیا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و موسادی ئیسرائیل دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرایەوە.



داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©