كۆرۆنا لە پۆتین نزیك دەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كۆرۆنا لە پۆتین نزیك دەبێتەوە

كۆرۆنا لە پۆتین نزیك دەبێتەوە


پرس میدیا 

بەرپرسی  پزیشكانی مۆسكۆ بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە هەفتەی رابردوودا لەگەڵ پۆتین گەڕانێكی بۆ بەسەركردنەوەی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیا كرد، دەركەوت كە خۆی تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئینتەر فاكس" و تەلەفزیۆنی فەرمی روسیا، سەرۆكی پزیشكانی نەخۆشخانەی سەرەكی مۆسكۆ بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە هەفتەی رابردوودا هاوڕێیەتی گەرانێكی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیای دەركرد بۆ بەسەركردنەوەی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیا، دەركەوت كە خۆی تووشی ڤایرۆسەكە بووە.


ئاماژەی بۆ ئەوە شكردووە، كە هەفتەی رابردوو پۆتین چاوی كەوتووە بە دینیس پرۆتنسكۆ سەرۆكی پزیشكانی نەخۆشخانەی سەرەكی مۆسكۆی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هاوكات دوای ئەوە وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند، كە ڤلادیمێر پۆتین پشكنینی تاقیگەیی كردووە و دەركەوتووە هەموو ئەنجامەكان سرووشتین.


ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا دوو هەزار و ٣٣٧ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون لەروسیا بوون، لەو ژمارەیە ١٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©