عێراق لە چارەسەرکردنی کۆرۆنادا پشت بە ئەزمونێکی تر دەبەستێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق لە چارەسەرکردنی کۆرۆنادا پشت بە ئەزمونێکی تر دەبەستێت

عێراق لە چارەسەرکردنی کۆرۆنادا پشت بە ئەزمونێکی تر دەبەستێت

پرس میدیا

پزیشکێکی عیراقیی ئاشکرایدەکات، پشتیان بە ئه‌زمونێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ست، ئه‌ویش به‌كارهێنانی پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌.


عیماد بلیبل، پزیشكی ته‌ندروستیی گشتیی لە عێراق، لە دیدارێکی ته‌له‌فزیۆنییدا رایگەیاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌ عێراق بۆ توشبوان تۆماركراوه‌، ژماره‌ی ورد و راستن و له‌چاو وڵاتانی تردا، ژماره‌كه‌ كه‌متره‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه‌ تاكی عێراق به‌راورد به‌ هاووڵاتیانی وڵاتانی دیكه‌، به‌رگریی لەشیان زیاتره‌.

پزیشکە عێراقییەکە راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ئەوا توشبونی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ترسمان له‌ زیادبوونی ژماره‌كه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی هاوڵواتیانه‌وه‌.

داڕشتنەوە: باران









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©