پارێزگار چەند بڕیارێکی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگار چەند بڕیارێکی دەرکرد

پارێزگار چەند بڕیارێکی دەرکرد

پرس میدیا

ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی گرینگیان سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ و دابەشکردنی مووچە و رێنمایی پزیشکی دەرکرد. 

دەقی کۆبوونەوەکەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی: 

ئەمڕۆ (٤/ ٤/ ٢٠٢٠)، بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریاندا 

١-هاتووچۆو ئاڵوگۆڕی گشت كارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی (پشوو نایانگرێتەوە)، بە مۆلیدە ئەهلیەكانیشەوە، لە ئەركی ڕۆژانەیاندا تەنها ماوەی دوو سەعات (٧ تا ٩)ی بەیانی دەبێت، پێویستە بەڵگەنامەی پێویست پیشانبدەن، بەمەرجێك هەموو ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان جێبەجێ‌ بكەن. 

٢-كارمەندو ڕۆژنامەوانانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕێگەپێدراو دەبن، بەمەرجێك لەگەڵ باج یان ناسنامەی كەناڵەكەیاندا نووسراوی ڕاسپاردنیان بە ئەركی ڕۆژانەی ڕاگەیاندنكارانەیان هەبێت لەلایەن دەزگاكەیانەوە. 

٣-بەپێی لیستی موچە، ڕۆژانە كارئاسانیی بۆ موچەخۆرانی ئەو شوێنانە دەكرێت كە موچە وەردەگرن، بەمەرجێك بەڵگەی فەرمیی پیشانبدەن‌و پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بن.

٤-هەموو هێزەكانی پۆلیس‌و ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆ‌و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، بە شێوازێكی نوێ‌‌و بەپێی دابەشبوونی گەڕەكەكان، لە تیمی هاوبەشدا ئەركی چاودێریكردنی پابەندبوون بە قەدەغەی هاتووچۆوە جێبەجێ‌ دەكەن، تەنها پۆلیسی هاتووچۆ مافی لێپێچینەوەی لە شۆفێرو ئۆتۆمبێلەكان هەیە، لەگەڵ هەموو تیمێكدا ڕێبەرێكی تەندروستی بەشدار دەبێت بۆ ڕێنماییكردنی شۆفێرو سەرنشینان. 

٥-لە دوای (٤٨) سەعاتی قەدەغەی تەواو، هەموو چالاكییە ئابووریی‌و بازاڕگەریی‌و دارایی‌و عەلوەو یەكەكانی نیشتەجێبوون‌و سیتیەكان و كۆمپانیاكانی دابەشكاریی‌و ماركێت‌و خزمەتگوزاریی ڕۆژانە پێویستەكان لەلایەن قائمقامیەتی سلێمانی‌و (یەكە كارگێڕییەكانەوە) بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووریدا، ڕێكدەخرێنەوە، بەمەرجێك كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بن. 

٦-جوڵەو كاروباری دامودەزگا حكومیەكان‌و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لەلایەن پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆی پارێزگاو فەرمانگەی پەیوەندیدارەوە ڕێكدەخرێنەوە. 

٧-لەدوای (٤٨) سەعاتی قەدەغەی تەواو، پێویستە هەموو هاووڵاتییەك لەكاتی هاتنە دەرەوەو مامەڵەی ڕۆژانەدا، دەستكێش‌و ماسك بەكاربهێنێت‌و پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بێت. 

٨-ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و كاركردن لە كەرتەكانی كارەبا، پاڵاوگەكان، ئاو، پەیوەندییەكان، ئینتەرنێت، كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، بەپێی بڕیارو ڕێكارە دیاریكراوەكانی وەزارەتی ناوخۆو پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت، بەمەرجێك پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بن. 

٩-دروستكردن‌و گواستنەوەی خواردەمەنی بۆ كەرەنتینەكان بەپێی ڕێنماییەكان بەردەوام دەبن. 

١٠-لەدوای (٤٨) سەعاتی قەدەغەی تەواو، هەموو كارێكی خێرخوازیی پێویستە بە ئاگاداری یەكە كارگێڕییەكان‌و لیژنەی سەرژمێریكردنی خێزانە كەمدەرامەتەكانەوە بێت لە پارێزگاو یەكە كارگێڕییەكاندا. 

١١-لەدوای (٤٨) سەعاتی قەدەغەی تەواو، بانكە ئەهلییەكان بەهەمان پەیڕەوی ڕاگەیەندراوی پێشوو بەردەوام دەبن. 

١٢-بازاڕی دراوی سلێمانی‌و هەر شوێنێكی تریش دادەخرێن تا ئەوكاتەی لەلایەن قائمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی‌و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش‌و ژوری بازرگانی و پیشەسازییەوە بەشێوەیەكی تەندروستی گونجاو ڕێكدەخرێنەوە. 

١٣-پێویستە هەموو هاووڵاتیان‌و دامودەزگاكانی كەرتی گشتیی‌و تایبەت‌و مێدیاكان‌و ڕێكخراوەكان بایەخی تەواو بە كەلتوری (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی) بدەن‌و برەو بە پەروەردەی تاكپارێزیی بدەن بۆ سەرلەنوێ‌ كردنەوەی بوارە جیاجیاكان لە ئایندەدا بەجۆرێك، كە تاك خۆی، خۆی بپارێزێت. 

١٤-لەدوای (٤٨) سەعاتی قەدەغەی تەواو، هەر خزمەتگوزاریی‌و ماركێت‌و بوارێك بكرێتەوە پێویستە بە پلەی یەكەم كار لەسەر پەیڕەوی دلیڤەری بكات‌و پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بێت. 

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ٤/ ٤/ ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©