وێنه‌؛ له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وێنه‌؛ له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

وێنه‌؛ له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

پرس میدیا 

ژماره‌یه‌ك له‌ دوكاندار و كاسبكارانی شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو داوای كردنه‌وه‌ی بازاڕ و دوكانه‌كانیان ده‌كه‌ن. 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی نیسان، زیاتر لە هەزار دوکاندار و کاسبکارانی ناوچەی پیشەسازی باکور لە هەولێر و دووکانداره‌كانی بازاڕی نیشتمان و داو تاون و قەیسەری و شێخەڵا، خۆپیشاندانیان كردو و داوای کردنەوەی دووکانەکانیان دەکەن.

هه‌روه‌ها دوكاندارو كاسبكاران جەخت لەوە دەکەنەوە، تا ٢٤ی نیسان چاوه‌ڕێده‌كه‌ن و دواتر مۆڵه‌تیان پێبده‌ن یان نا، ئه‌وا سه‌ربه‌خۆ دوكانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌. وه‌كخۆیان ده‌ڵێن: ژیان و بژێویان به‌نده‌ به‌ كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان. 

وه‌ك به‌شێك له‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوه‌ی مانگێك زیاتره‌ سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕكه‌انی هه‌رێمی كوردستان داخراون، هه‌ر چه‌نده‌ به‌شێك له‌ دوكانی كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا دوكان وبازاڕی سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌داخراویی ماوه‌ته‌وه‌. 




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©