وەزیرى دارایى هه‌رێم باسی نه‌وت و موچه‌ ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیرى دارایى هه‌رێم باسی نه‌وت و موچه‌ ده‌كات

وەزیرى دارایى هه‌رێم باسی نه‌وت و موچه‌ ده‌كات

پرس میدیا 

وەزیرى دارایى حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، لەگەڵ بەغدا رێککەوتون کە رۆژانە (250) هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکەن، بەمەرجى ناردنى سەرجەم شایستە داراییەکانى هەرێم لەلایەن بەغداوە. 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان به‌ماڵپه‌ڕی سبه‌ی حزبه‌كه‌ی رایگەیاندووه‌ "ماوەى پێنج ساڵە عێراق هیچ بڕە پارەیەکى موچەى بۆ هەرێمى کوردستان زیاد نەکردووە و تەنها موچەى (682) هەزار موچەخۆر رەوانەى هەرێم دەکات، لەکاتێکدا هەرێم زیاتر لە یەک ملیۆن و (200) هەزار موچەخۆرى هەیە". 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "لەگەڵ بەغدا رێککەوتووین کە رۆژانە (250) هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکەین، بەمەرجى ناردنى سەرجەم شایستە داراییەکانى هەرێم لەلایەن بەغداوە". 

ئاوات شێخ جەناب ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ بەمزوانە وەفدێکى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات و گفتوگۆ لەبارەى هەمو پرسە گرنگەکانى نێوان هەردولا دەکرێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چوار مانگ و نیو له‌ساڵی 2020 تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵی دابه‌ش نه‌كردووه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©