ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی بەهەرێم بوونی سلێمانی دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  باسی بەهەرێم بوونی سلێمانی دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی بەهەرێم بوونی سلێمانی دەكات


پرس میدیا 
ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە  فراكسیۆنی یه‌كێتی  رایدەگەیەنێت، ئه‌وكاته‌ی دوو ئیداره‌یی هه‌بوو سلێمانی گه‌شاوه‌تر و پێشكه‌وتوتر بوو، دوو دراوسێی به‌ ئاشتی پێكه‌وه‌ ژیان باشتره‌ له‌م جۆره‌ ژیانه‌ی ئێستا پێكه‌وه، دەشڵێت، دوو ئیداره‌یی-ش خیانه‌ت نیه‌ هه‌رخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ واقعدا دوو ئیداره‌یه‌.


رێكه‌وت زه‌كی بەدەنگی ئەمریكای وتووە، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی به‌م جۆره‌ بێت به‌دڵنیایی داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ین و داوای لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌وكات سلێمانی وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق ڕێكبكه‌وێت، له‌سه‌ر بابه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، پێموایه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگیش ده‌هێنێت.


 ده‌شڵێت"ئه‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا زۆر خراپتره‌ بگره‌ زۆر توند و مه‌ترسیدارتر ده‌ستیكردووه‌ به‌ پێشێلكردنی مافی ئه‌وانی تر. 

باسیلەوەشكردووە، " ئێستاش به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵێت دۆخه‌كه‌ مه‌ترسی نه‌ماوه‌ و له‌ژێڕ چاودێری ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ هه‌ڵبگرین و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌ن هه‌روه‌ك چۆن سه‌ره‌تا گرتمانه‌به‌ر، به‌و جۆره‌ش ده‌توانین هه‌ڵیانبوه‌شێنینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ پێویست بكات له‌وه‌ ئاسانتر نیه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆببێته‌وه‌ و بڕیاری بۆ ده‌ربكات، به‌ڵام به‌ته‌واوی سه‌یری ده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌ین."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت، " ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر سلێمانی زۆر ده‌مێكه‌ هه‌یه‌ و زۆر له‌وه‌ زیاتره،‌ كه‌ پارێزگاری سلێمانی باسی لێوه‌كرد و خاتری گرتوون.

رونیشیكردووەتوەەو،  ئێمه‌ پێشتر له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیمان هه‌بوو، بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.

هەروەها رێككەوت زەكی پێی وایە،  به‌ بۆچونی من دوو ڕێگا چاره‌ هه‌یه‌، پلانی (A و هه‌یه‌ له‌و دوو ڕێگاچاره‌سه‌ره‌ زیاتر نیه‌، پلانی (A) ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واو له‌ڕووی كارگێڕی و ئابورییه‌وه‌ بدرێته‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌ سه‌ربه‌خۆكان، تا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بكه‌ن و چیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ كرد ئه‌و كێشه‌ و موعاناتانه‌ی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یانه‌ چیتر دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م كێشانه‌ بهێنێت.

 یاخود پلانی ( B)، کە گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌ستوری عیراق،‌ مادده‌ 119ی مادده‌یه‌كی زۆر ڕوونه‌ له‌و ڕوه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای 3/1 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌، یان 10/1 ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌توانرێت ئه‌و پارێزگایه‌ ڕاسته‌وخۆ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ بكات."


ناوبراو ڕایگه‌یاند " له‌ڕاستیدا پلانی (A ) له‌پێشتره‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌ له‌ ئیداره‌دان و حكومڕانی به‌م جۆره‌ی كه‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ بێت ڕه‌نگه‌ بڵێم پلانی (B) نزیكترین ئه‌گه‌ر بێت."

ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌وه‌شی وت "با زۆر به‌ڕوونی بڵێم ئه‌م كابینه‌یه‌ به‌م جۆره‌ له‌ڕووی ئیداره‌دان و كارگێڕییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ی كه ‌خۆی سه‌ره‌تا بانگەشەی بۆ ده‌كرد، كه‌ ده‌یوت حكومه‌تێكی به‌هێزی یه‌ك ئیداره‌ ده‌بێت، به‌ڵام به‌عه‌كسه‌وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی نواند، هێڵه‌كانی دوو ئیداره‌یی تۆخ كرده‌وه‌."


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©