وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر پەخشكردنی سرود و گۆرانی توندڕەو هۆشداری دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی رۆشنبیری  لەسەر پەخشكردنی سرود و گۆرانی توندڕەو هۆشداری دەدات

وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر پەخشكردنی سرود و گۆرانی توندڕەو هۆشداری دەدات


پرس میدیا / ئاوات عوسمان

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، هۆشداری دەداتە  دەزگاكانی راگەیاندن لەبارەی پەخشكردنی سرود و گۆرانی جیاكاری و توندره‌و و هەندێك ریكلام.

لە نوسراوی یەكەمدا، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سەر بە وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان  داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات،"به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و سرود و گۆرانیانه‌ی له‌سه‌ر كۆرۆنا به‌رهه‌م هاتون راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ هانی جیاكاری ره‌گه‌زی توندڕه‌وی و ده‌مارگیری ده‌ده‌ن له‌هه‌مو بواره‌كانی ژیان (ئاینی و تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌گه‌ری)په‌خش نه‌كرێن، كه‌ پێچه‌وانه‌ی رێنمایی ژماره‌(1)ی ساڵی 2014 ی تایبه‌ت به‌(رێنمایی رێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له‌ هه‌رێمی كوردستان)ن."

له‌باره‌ی ریكلامی بازرگانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان هۆشداری ده‌داته‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پابه‌ندی یاسای ژماره‌ 4ی ساڵی 2019 (یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان - عێراق ) بن.

باسی لەوەشكردووە،"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ رێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌ ریكلامی بازرگانی ده‌ركرد كه‌ تیایدا هاتوه‌ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ندێك ریكلام كه‌ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی ژنانی به‌دواداهات ، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئادابی گشتی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌، داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (بینراو و بیستراو ) پابه‌ندی یاسای ژماره‌ 4ی ساڵی 2019 ی ( یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان - عێراق) بن ، ئه‌و ریكلامانه‌ی بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاشته‌وایی خێزان و كۆمه‌ڵگا نه‌بێت و نه‌بێته‌ هۆی روشانی پێگه‌ی ئافره‌ت."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©