بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاماده‌كاریی دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاماده‌كاریی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاماده‌كاریی دەکات

پرس میدیا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، رایگەیاند، ئاماده‌كاریی دەکەن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمیی و رۆژانەیش ٧٥٠ مامەڵەى هاووڵاتیان رایدەکەن و مامەڵەکانی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌، تۆماركردنی خاوه‌ندارێتیی و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی وەردەگرن.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى پارێزگای سلێمانى، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٩، راگەیەندرێوێکى بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، لە کۆبونەوەیەکى به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ جیاوازه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە پلانی هاتووچۆی بۆ قۆناغی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمیی راگەیەندرا، بەشێوەیەک له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا رۆژانه‌ ٧٥٠ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان وه‌ردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو مامەڵانەى وەریدەگرن بریتین له‌ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌، تۆماركردنی خاوه‌ندارێتیی و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©