پێشمەرگەی ڕۆژ سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ لیبیا ڕوونکردنەوە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پێشمەرگەی ڕۆژ سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ لیبیا ڕوونکردنەوە دەدات

پێشمەرگەی ڕۆژ سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ لیبیا ڕوونکردنەوە دەدات

پرس میدیا

فەرماندەی لەشکری ڕۆژ، ڕەتیدەکاتەوە هیچ چەکدارێکیان لە لیبیا دەستگیرکرابێت و ڕایگەیاند ئەو کەسەی دەستگیرکراوە سەر بەوان نییە.

فەرماندەی لەشکری ڕۆژ، وەڵامی وتەبێژی سوپای لیبیای دایەوە کە ئاماژەی بەوەکردبوو چوار پێشمەرگەی ڕۆژیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵ چەکدارە تورکەکان چوونەتە لیبیا.

لە ڕاگەیەنراودا کە فەرماندەی لەشکری ڕۆژ بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەکراوە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ پێشمەرگەیەکی ڕۆژ نەچووەتە لیبیا.

سەبارەت بەو کەسەی کە وتەبێژەکەی سوپای لیبیا ناوی هێناوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختکراوەتەوە "ئەو کەسە لە دوای رووداوەکانی ساڵی 2012 لەگەڵ هەزاران کەسی دیکە لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە هەرێمی کوردستان، دواتر چووەتە تورکیا و لەوێ نیشتەجێ بووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە وتەبێژی سوپای لیبیا ڕایگەیاندبوو چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی پێشمەرگەی ڕۆژن و لەلایەن تورکیاوە ڕاهێنانیان پێ کراوە و براونەتە لیبیا بۆ شەڕکردن دژی حکومەتی ئەو وڵاتە.

پێشمەرگەی ڕۆژ لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراوە و لە هەرێمی کوردستان  ڕاهێنانی پێ کراوە و باس لەوە دەکرێت کە بودجەکەی لەسە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمە.

پێشتر ئەو هێزە لە سنوری شنگال و لەسەر سنوری نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان جێگیررابوو و چەندین جاریش گرژی لەنێوان ئەوان و هێزەکانی ڕۆژئاوادا دروستبووە بەڵام نەگەیشتووەتە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا ڕێگەی نەداوە بگەڕێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و ئاماژەی بەوەکردووە دەبێت بەبێ چەک بگەڕێنەوە و تێکەڵی هێزەکانی هەسەدە ببن و ئەوانیش ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©