عەبدولستار مەجید: حكومەتی عێراق لەم قۆناغە بەنیاز نییە بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەبدولستار مەجید: حكومەتی عێراق لەم قۆناغە بەنیاز نییە بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت

عەبدولستار مەجید: حكومەتی عێراق لەم قۆناغە بەنیاز نییە بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت


پرس میدیا

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند، ئه‌و حكومه‌تەی نه‌توانێت ژیانی خه‌ڵك چاك بكات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات پێویسته‌ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، دەشڵێت، بەرپرسیارێتی دۆخەكە لە ئەستۆی پارتی، یەکێتی و گۆڕانە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گەڵ به‌غدا، ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ خسته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌یشتوین حكومه‌تی عێراقی به‌ نیازنیه‌  له‌و قۆناغه‌ ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ بنێرێت، شانده‌كه‌ خۆشیان گه‌شبین نین ئه‌و 453 ملیار دیناره‌ی عێراق وه‌ك به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ینارد بینێرێت".

 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ و ئه‌و قۆناغه‌ تاڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێكهێناوه.

باسیلەوەشكرد،"له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ باسیان له‌وه‌ كرد هه‌مومان لێی به‌رپرسیارین، له‌ كاتێكدا هه‌مومان لێی به‌رپرسیار نین ئه‌وانه‌ به‌رپرسیارن 28 ساڵه‌ حوكمڕانیه‌كی خراپ له‌ هه‌رێیم كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن".


عەبدولستار مەجید راشیگەیاند، ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و شێوازه‌ حوكمڕانیه‌یه‌ كه‌ 28 ساڵه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و دو حزبه‌ ده‌یكه‌ن له‌گەڵ ئه‌و حزبه‌ی له‌و قۆناغه‌ به‌شداره‌، پێویسته‌ حكومه‌ت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات، چونكه‌ ئه‌وه‌ بەرپرسیارێتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌.

رونیشیکردەوە، "هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك نه‌توانێت ژیانی خه‌ڵكی خۆی باش بكات و گوزه‌رانیان چاك بكات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات، پێویسته‌ ئه‌و حكومه‌ت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ و رێگا بدات خه‌ڵكی تر بێته‌ گۆڕه‌پان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ و گرفتی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات".

لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، عەبدولستار مەجید وتی، "ئێمه‌ له‌گەڵ ئه‌وه‌ین هه‌رچۆنێك بێت هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند رێكبكه‌وێت، هه‌رچییه‌ك هه‌یه‌ به‌رونی راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی بكات له‌ به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عێراق بودجه‌ و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©