وێنه‌؛ پۆلیسی هیندستان به‌شێوازێكی سه‌یر سەرپێچیکارانی کۆرۆنا سزا دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وێنه‌؛ پۆلیسی هیندستان به‌شێوازێكی سه‌یر سەرپێچیکارانی کۆرۆنا سزا دەدات

وێنه‌؛ پۆلیسی هیندستان به‌شێوازێكی سه‌یر سەرپێچیکارانی کۆرۆنا سزا دەدات


پرس میدیا 

پۆلیسی هیندستان لە هەنگاوێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا بەشێوازێکی جیاواز سەرپێچیکارانی رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سزا ده‌دات. 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، گروپێکی گەشتیاری بیانی بەهۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆو سەرپێچیکردنی رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن پۆلیسی هیندستانه‌وه‌ بە نوسینی 500 جار" I,m sorry" سزا دراون. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، هەر لە شوێنی روداوەکەدا یەکی پارچە کاخەزێک دراوه‌ به‌ گه‌شتیاره‌كان و داوایان لێکراوه‌ 500 جار لەسەریەک بنوسن I,m sorr. 

هاوكات به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌شێك له‌هێزه‌كانی پۆلیسی هیندستان بە لەسەرکردنی کڵاو لە شێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، به‌رێنمایی ته‌ندروستی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، سەرنجی هاوڵاتییان و میدیاكانیان بۆ لای خۆیان راكێشاوه‌. 

ئه‌وشه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وەزارەتی تەندروستی هیندستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 9 هەزار و 126 حاڵەت. 









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©