سەدر ماڵی شیعیی بەجێهێشت و پشتیوانیی لە زورفی ڕاگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەدر ماڵی شیعیی بەجێهێشت و  پشتیوانیی لە زورفی ڕاگەیاند

سەدر ماڵی شیعیی بەجێهێشت و پشتیوانیی لە زورفی ڕاگەیاند

پرس میدیا

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، پەرلەمانتارێکی کوتلەی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر، ڕایگەیاند کولتەکەی پشتیوانی لە عەدنان زورفی دەکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی. 

ڕیاز سعودی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کوتلەی سائیرون بە لێدوانێکی فەرمیییدا ڕایگەیاند "پشتیوانیی عەدنان زورفی دەکەین لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە نمزیکتری کاتدا". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "دەستیانکردووە بە هەنگاونان بۆ کاروکانی پێکهێنان ومتمانەدان بە کابینەکەی زورفی". 

ئەمەش بەو واتایە دێت کوتلەی سەدر، کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە پشتیوانیی دەکرێت لە ناو ماڵی شیعیی هاتووەتە دەرەوە و سیاسەتی سەربەخۆی خۆی پیادە دەکات. 

ئەمەش بەیەکەم لێکەوتەی کوژرانی قاسم سولەیمانی هەژمار دەکرێت لەسەر یەکڕیزیی لایەنە شیعییەکانی عێراق. 

عەدنان زورفی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی حکومەتە و تا ئێستا نەیتوانراوە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی ئەنجامبدرێت. 

لایەنە کوردییەکانی پەرلەمانیی عێراق ڕایانگەیاندووە بە مەرجێک پشتیوانی زورفی دەکەن کە یەکدەنگی نێوماڵی شیعەی لەگەڵ بێت. 

هاوکات پرسەکە پەیوەندی بە ململانێێ نیوان ئەمریکا و ئێران هەیە و باس لەوە دەکرێت کە زورفی پەسەندی ئەمریکایە و ئێران رەتیکردووەتەوە. 

بەم هەنگاوەی سەدرییەکان، چاوەڕواندەکرێت گرژیی زیاتر لە عێراقدا دروستبێت و کێشەکان وا زوو چارەسەر نەکرێن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©