ده‌رهێنه‌ری ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری كۆچی دوایی كرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ده‌رهێنه‌ری ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری كۆچی دوایی كرد

ده‌رهێنه‌ری ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری كۆچی دوایی كرد

پرس میدیا 

میدیاكانی جیهان بڵاویانكرده‌وه‌، ده‌رهێنه‌ری ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری له‌ وڵاتی چیك كۆچی دوایی كرد‌. 

به‌گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 20ی نیسان، له‌پراگ-ی پایته‌ختی چیك، جین دایچ-ی ئه‌مریكی، ده‌رهێنه‌ری ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. 

جین دایچ له‌ساڵی 1961دا دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت. 

جین دایچ له‌ساڵی 1925 له‌ ئه‌مریكا له‌دایك بوه‌، له‌ساڵی 1959 سه‌ردانی چیكی كرد و له‌گه‌ڵ زیدینكا ناجمانۆڤا هاوسه‌رگیری كرد و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش مایه‌وه‌.

ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری، یه‌كێكه‌ له‌ پڕ بینه‌رترین و سه‌رنجراكێشترین ئه‌فلام كارتۆنی مناڵان، كه‌ ته‌نانه‌ت سه‌رنجی گه‌وره‌كانیشی راكێشاوه‌و له‌سه‌رتاسه‌ریی جیهان و بینه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©