ترەمپ بۆ دووەمینجار پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ترەمپ بۆ دووەمینجار پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامدا

ترەمپ بۆ دووەمینجار پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامدا


پرس میدیا 

كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری دوەم پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامداوە لە ماوەیەكی كورتدا لە دۆخی تەندروستی ترەمپ دڵنیابونەتەوە.

پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا شۆن كۆنڵێیو رایگەیاند "پشكنینی كۆرۆنا بۆ ترەمپ ئەنجامدراوە، ئەوەش دوەمینجارە دوای ئەنجامدانی هەمان پشكنین لە مانگی رابردودا".

كۆنڵێی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمجارە پشكنینەكەی ترەمپ بە شێوەیەكی خێرا ئەنجامدراوە بە شێوەیەك وەرگرتنی نمونەی پشكنینەكە تەنها یەك خولەكی پێچوە و دوای 15 خولەكیش دەرەنجامی پشكنینەكە بەردەستبوە، كە پشتڕاستیكردوەتەوە ترەمپ تەندروستی زۆر باشە.

باسیلەوەشكردووە،  دۆناڵد ترەمپ هیچ نیشانەیەكی پەتای كۆڤید-19ی تێدا دەرنەكەوتوە و ئەنجامی دوا پشكنینیشی بۆ ئەو نەخۆشییە نێگەتیڤ بوە.

مانگی رابردو، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسێكی برازیلی كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامدا و دواتر راگەیەندرا كە تەندروستی باشە و توشی پەتاكە نەهاتوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©