وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: كۆرۆنا باڵ بەسەر تەواوی ئەجێندای داهاتووی یەکێتیی ئەورووپادا دەکێشێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: كۆرۆنا باڵ بەسەر تەواوی ئەجێندای داهاتووی یەکێتیی ئەورووپادا دەکێشێت

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: كۆرۆنا باڵ بەسەر تەواوی ئەجێندای داهاتووی یەکێتیی ئەورووپادا دەکێشێت


پرس میدیا

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، ئەنجوومەنێکی سەرۆکایەتیی بازنەیی بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لە یەکێتیی ئەورووپا پێکدەهێنرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هایکۆ ماس لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی دی ڤێلتی ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە، نووسیوویەتی ئەنجوومەنێکی سەرۆکایەتیی بازنەیی بە ناوی "سەرۆکایەتیی کۆرۆنا" بۆ یەکێتیی ئەورووپا، لە 1ی حوزەیران ڕادەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئامانجی ئەنجوومەنەکە سەرکەوتنە بەسەر کۆرۆنا و لێکەوتەکانی".

سەبارەت بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە، ماس ئاشکرای کرد لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2020ـدا، ئەڵمانیا لە کڕواتیاوە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە وەردەگرێت.
هایكۆ ماس ئەوەی خستووەتەڕوو، پەتای کۆرۆنای نوێ COVID-19، باڵ بەسەر هەموو ئەجێنداکانی یەکێتیی ئەورووپادا دەکیشێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی نوسیوە، "هەر کاتێک کە لە قەیرانەکە ڕزگارمان بوو، یەکەم ئەرکمان ئەوە دەبێت کە گەشتکردن سنورداربکەین".

پێشی وایە، کە دەبێت پەند و وانە لە قەیرانەکەوە وەربگرین، وە بەرەوپێشبردنی بواری پارێزگاریی مەدەنیی یەکێتییەکە و بەرهەمهێنانی هاوبەشی کەرەستە پزیشکییەکان.

هەروەها ماس لە وتارەکەیدا ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت کە زۆر خاو هەڵوێستیان وەرگرتووە و درەنگ کەوتوون، هەروەها ڕەخنەی لە چینیش گرت کە زۆر هەژمووندارانە ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©