عێراق؛ ٤٦ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق؛ ٤٦ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران

عێراق؛ ٤٦ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران

پرس میدیا

ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاشکرایکرد کە ٤٦ تووشبووی نوێ، بە پەتای كۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمار كران.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی حکومەتی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێدا ئاماژە بەوەدەکات کە لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا، لە وڵاتەکەدا ٤٦ كەسی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لە كاتێكدا رۆژی دوێنێ تەنها ٢٨ كەس تووشی نەخۆشییەکە ببوون.

رونیشکردەوە، لەو رێژەیەش ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون هەریەک لە شارەکانی: بەغداد ١٧ كەس، نەجەف نۆ كەس، میسان یەك كەس و بەسرە-ش حەوت كەس، بابل ١٠ كەس، موسەنا یەك كەس وسەڵاحەدینیش یەك كەسی تر.

لە عێراقدا، یەك هەزار و ٦٧٧ كەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٨٣ كەسیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە، یەك هەزار و ١٧١ تووشبووش چاك بوونەتەوە و نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و چووبەتەوە ماڵەکانیان.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©