تەندروستی جیهانی لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ هۆشداری دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەندروستی جیهانی لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ هۆشداری دەدات

تەندروستی جیهانی لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ هۆشداری دەدات

پرس میدیا 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ هۆشداری دەدات و رایدەگەیێنێت، ئەگەر وڵاتان قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگرن، تەندروستی جیهانی دەکەوێتە ژێر مەترسیی جدییەوە. 

تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند "وڵاتان دەبێت زۆر بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن، بەتایبەت پرسی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ کە دەتوانرێت ئێجگار مەترسیداربێت". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "بەخێرایی و لەناکاو هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە، بۆیە دەبێت زانستییانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت". 

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "با وڵاتان ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییانیان بکەن، بەڵام تکایە زوو بڕیار مەدەن بۆ ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت، چونکە ئەگەر ئەم بڕیارە بدرێت کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە زۆر زەحمەت دەبێت". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©