یەكگرتوو وەڵامی پارتی دایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەكگرتوو وەڵامی پارتی دایەوە

یەكگرتوو وەڵامی پارتی دایەوە


پرس میدیا

فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی فراکسیۆنی پارتی دەداتەوە و دەڵێت،"پێویستبو بەرێزتان پشتگیر و ھاوھەڵوێست بونایە بۆ داکۆکیکردن لە بژێوی و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، چونکە وەك ھاوپیشەمان ئەمە ئەرکی ئێمە و ئێوە و پەرلەمانی کوردستانە بەگشتی"


لەراگەیەندراوێكی فراكسیۆنی یەكگرتو كە وەڵامی فراكسیۆنی پارتی داوەتەوە  رایگەیاندوە،"دەبو حکومەتی ھەرێمی کوردستان زانیاری بودجە و پاکتاوی داھات و خەرجی نادیاری شەش ساڵی رابردوی بۆ ھەموان بخستایەتەڕو بەساڵی رابردوی کابینەی نۆیەم و نوێی حکومەتی ھەرێمیشەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە،"بڕێکی داھات و خەرجی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان نادیارە و پەرلەمانی کوردستان لێی بەئاگا نیە بە لێدوانی فەرمی بەرێزان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم و نوسراوی فەرمی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم کە ھاوپێچە ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌مانە،  پەرلەمانی کوردستانیشمان لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌ کە رێگریان لێدەکرێت بۆ وردبینی لە داھات و خەرجی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و چەند وەزارەتێکی دیكه‌ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان."

دەقی راگەیەندراوەكە:

وەڵامێک لە فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان 

پێویستبو بەرێزتان پشتگیر و ھاوھەڵوێست بونایە بۆ داکۆکیکردن لە بژێوی و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان چونکە وەك ھاوپیشەمان ئەمە ئەرکی ئێمە و ئێوە و پەرلەمانی کوردستانە بەگشتی، بەڵکو دەبوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان زانیاری بوودجە و پاکتاوی داھات وخەرجی نادیاری شەش ساڵی رابردووی بۆ ھەموان بخستایەتەڕوو بەساڵی رابردووی کابینەی نۆیەم و نوێی حکومەتی ھەرێمیشەوە.

پاشان پەرلەمانی کوردستان وخەڵکی ھەرێمی کوردستان و چاودێران باش بنەماکانی نادیاری بڕێکی زۆری داھاتی ئەم ھەرێمە دەزانن و ئەگەر فراکسیۆنەکەتان یان ھەربەرپرسێکی تر بەرچاوی روونە لە پاکی و دیاری کۆی داھات و خەرجی ئەم ھەرێمە ئەوا بەسوپاسەوە با بۆ خەڵك و بۆ ئێمەشی بخاتەڕوو کە چەندین ساڵە ئەمە نەکراوە وەك یاسای بوودجەی ساڵانە.

بەڵێ بڕێکی داھات وخەرجی نەوت وگازی ھەرێمی کوردستان نادیارە و پەرلەمانی کوردستان لێی بەئاگا نیە بە لێدوانی فەرمی بەرێزان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم و نووسراوی فەرمی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم کە ھاوپێچە ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌مان،  پەرلەمانی کوردستانیشمان لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌ کە رێگریان لێدەکرێت بۆ ووردبینی لە داھات وخەرجی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و  چەند وەزارەتێکی دیكه‌ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان...

ئیتر لەمانە بنەماو بەڵگەی زیاتر چی، هەروەها داهاتی خاڵە سنووریەکان و گرێبەستە پەنجا ساڵی و٢٥ ساڵیەکان و چنینەوەی داهات لەڕێگەی کۆمپانیاکانی سکیوریتی و تەندەرەکان ئەمانە هەمووی بەشێکن لەسەرچاوە نادیارەکانی داهات له‌ هه‌رێم، کوا راپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆید بۆ ووردبینی لەنەوت و گازی ھەرێم کە ھەشت مانگە دیارنین؟ کوا سندوقی کوردستان بۆ داھاتە نەوتی و گازیەکان کە لە ١٠/٥/٢٠١٥ وە یاسای بۆ دەرچوە بۆ وردبینی و شەفافکردن و کۆنترۆڵکردنی داھات و خەرجی نەوت و گازی ھەرێم؟

ھێزێکی وەك یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و فراکسیۆنەکەی ھەمیشە سەرمەشقی ئاشتەوایی و تەبایی و چاکسازی و راستگۆیی بوە و قوربانی گەورەشی لەو پێناوەدا داوە و پشت بە خودای گەورە بەردەوامە و بەلارێدانابرێت.

ھیوادارین ھەرچی زووترە حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگانەی مووچەخۆران دابین بکات و دوور لەدڵەراوکێ دڵنیایی بداتە ھاونیشتیمانیان و شەفافانە راستیەکان لەسەر کۆی داھات و خەرجی ھەرێم بخاتەڕوو و قەیرانەکان و دۆخی ئاسایش و پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدرال نەکاتە بەربەست بۆ ئاشکراکردنی تەواوی داھات وخەرجیەکانی ھەرێم.

لە کۆتاییدا لەخوای گەورە داواکارین مانگی رەمەزانی پیرۆز بکاتە مانگی ئارامی و بەرەکەت و تەبایی و یەکریزی نیشتیمانی.

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©