داواکاری گشتیی دەستی بە دواداچوونی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

       داواکاری گشتیی دەستی بە دواداچوونی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن کرد

داواکاری گشتیی دەستی بە دواداچوونی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن کرد

پرس میدیا

سەرکی داواکاری گشتیی هەرێم، رایگەیاند، دەستیان کردوە بە دواداچوون و تاوتوێی بەڵگەکانی دۆسیەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلارەکە و کەیسی یەک ملیار دۆلارەکەی بانقێکی لوبنان.


ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، کە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی مافی گشتیی و لێژنه‌ی مافی گشتیی له ‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئەنجامدا بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ :

۱- دیراسه‌تكردنی كاره‌كانی لێژنه‌ی به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان بۆ تاوتوێ كردنی به‌ڵگه‌كانی دۆسیه‌ی 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ كه‌ گوایه‌ لایه‌نێك وه‌ریگرتووه‌ و كه‌یسی (یه‌ك ملیار دۆلاره‌كه‌ ) كه‌ گوایه‌ له‌ بانقێكی لوبنانیه‌ .

۲-سه‌رۆكی داواكاری گشتی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی وه‌رگرت له‌سه‌ر كه‌یسی مردنی منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌ی بالیسان وه‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌م كه‌یسه‌ نوێنه‌ری داواكاری گشتی ئاماده‌ ده‌بێت له‌ لێژنه‌كه‌ وه‌ك چاودێر و سه‌رپه‌رشتیار .

۳-دیراسه‌تكردنی گشت ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ی كه‌ له‌رێگه‌ی ئیمێلی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی گه‌یشتۆته‌ ده‌ستمان له‌وانه‌ش ئیمێلی ( كاروان گه‌زنه‌یی ) ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا خێرخوازی بارزانی له‌م رووه‌وه‌ بریاردرا به‌ دیراستكردنی بابه‌ته‌كه‌و وه‌رگرتنی زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی .

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ دادوه‌ر خه‌ڵات نجم الدین المفتی ئه‌ندامی داواكاری گشتی و دادوه‌ر عبدالستار محه‌مه‌د رمه‌زان ئه‌ندامی داواكاری گشتی و دادوه‌ر پشتیوان سمكۆ نوری ئه‌ندامی داواكاری گشتی و هه‌ڵاڵه‌ یحیی مرجان به‌رێوه‌به‌ری كارگێری و خۆیه‌تی و لارا عبدالغنی جه‌بار له‌ ده‌سته‌ی مافی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بریاردرا كه‌ له‌ پشووی فه‌رمیش به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندی دابن بۆ وه‌رگرتنی سكاڵاكان و ڕایی كردنی كاره‌كان و یه‌كلایی كردنی ئه‌و داوایانه‌ی كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ولاێه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ ئاراسته‌مان ده‌كرێت هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌كانی تایبه‌ت به‌وكه‌یسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌رێگای ئه‌م په‌یجه‌و ئیمێلی تایبه‌تی و ژماره‌ی مۆبایل كه‌ له‌ په‌یجه‌كه‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆیان دێت وه‌ داوایان كرد هه‌ر لایه‌نێك به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروستی لایه‌ پێشكه‌شمان بكات بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی گشتی .


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©