فراكسیۆنی یه‌كێتی دوو داوا ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فراكسیۆنی یه‌كێتی دوو داوا ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات

فراكسیۆنی یه‌كێتی دوو داوا ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات

پرس میدیا 

فراكسیۆنی یه‌كێتی داوا له‌حكومه‌ت پاداشتی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بداته‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌ باج و رسوماتی سه‌ر هاوڵاتیانیش خۆشبێت. 

فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی بۆ ئامادەکردنی بڕیارێکی تایبەت بە لێخۆشبوون لە هەندێ باج و ڕسومات و چارەسەری کرێی کرێنیشینان پێکهێناوە، داوا دەکەین پەلە و دەستوبرد لە دەرکردنی بڕیارەکە بکرێت و حکومەت لە سنووری دەستڕۆیی و دەسەڵاتە یاساییە ڕێپێدراوەکانی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات". 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێت "پێشنیاری پۆلێنکردن و پێدانی شەش مانگ تا ساڵێک پێشخستنی خزمەت(قیدەم)یان بۆ دەکات لە پاى ئەرك و ماندووبوونيان لە ماوەی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا". 



ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌... 

راگەیەنراوێک لەفراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان . 

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان 

جەماوەری خۆشەویستی کوردستان 

سەرەتا سوپاس و رێزو پێزانینی فراکسیۆنی سەوزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانتان پێرادەگەیەنین کە سەرباری دۆخی نالەبارو سەختی ژیان و گوزەران پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستیەکان بوون ، بێگومان پابەند بوونی ئێوە بووە مایەی سەرکەوتنی ھەنگاو رێکارەکانی حکومەت سەبارەت بە رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەربۆیە جێی خۆیەتی رۆڵی مەزنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگە بەرزبنرخێنین کەگیانی خۆیان خستۆتە مەترسی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی ھاوڵاتیان ، سوپاس بۆ سەرجەم کارمەندان و فەرمانبەرانی دام و دەزگا خزمەتگوزاریە گشتیەکان ، ھەروەھا لێرەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی زۆری خێرخوازان بکەین کە لەو ھەلومەرجە سەختەدا بەشی زۆری ئەرکی کۆمەک و ھاوکاری ھاوڵاتیانیان گرتۆتە ئەستۆ . 

دبێت بڵێین هێشتا پابەند بوون بەرێنماییە تەندروستیەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی گرنگ و پێویستە، بەلام دەبێیت ئاگاداری لێکەوتەکانی بین بەتایبەت لە ئێستادا بەھۆی قەدەغەی ھاتوو چۆ و وەستانی جوڵەی بازارو بازرگانی باری سەرشانانی ھاوڵاتیان بەگشتی و کاسبکار و پیشەوەر و دەستگێڕێکی زۆر بەهۆی لێکەوتەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،بێ کار و بێ داهات و بژێوی ڕۆژانەیانن،ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆگەیاندنی هاوکاریی ماددی و دابینکردنی پێداویستیەکانی ڕۆژانەیان بەسەخاوەتەوە مامەڵە بکات و زوو میکانیزمێک بۆ هاوکاری کردنیان ڕابگەیەنێت. 

ئێمە لە فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان لەسۆنگەی ھەست کردن بەبەرپرسیاریەتی لە دۆخی ئێستادا بە پێویستی دەزانین ھەرچی زووترە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم ھانگاوانە بھاوێت : 

۱ـ لە بەرواری ۱ـ٤ ، ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا ڕایگەیاند کە لیژنەیەکی بۆ ئامادەکردنی بڕیارێکی تایبەت بە لێخۆشبوون لە هەندێ باج و ڕسومات و چارەسەری کرێی کرێنیشینان پێکهێناوە،ئێمە لە فراکسێۆنی یەکێتی داوا دەکەین پەلە و دەستوبرد لە دەرکردنی بڕیارەکە بکرێت و حکومەت لە سنووری دەستڕۆیی و دەسەڵاتە یاساییە ڕێپێدراوەکانی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات،چونکە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکدان کە دەبێت هەرچی زووە لە کەمکردنەوەی ئەو بارگرانیانە دەستگیرۆیی بکرێن.. 

۲-وەک پاداشتێک لەبەرامبەر رۆڵی ئازایانەی پزيشكان و كارمەندانى تەندروستى و هێزەکانی ئاسايشى ناوخۆ و فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و هەر فەرمانبەر و کارمەندێک کە لە کاتی ئۆپراسێۆنی ڕووبەوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرکدا بووە،فراکسێۆنەکەمان پشتیوانی هاندان و پاداشتکردنەوەیانە،بۆ ئەمەش پێشنیاری پۆلێنکردن و پێدانی شەش مانگ تا ساڵێک پێشخستنی خزمەت(قیدەم)یان بۆ دەکات لە پاى ئەرك و ماندووبوونيان لە ماوەی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا . 

ھەروەھا پەیوەست بە دۆخی سیاسی ئێستاو ئاڵۆزیە ناوخۆیەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان پێمان وایە تاکە بژاردە دەبێیت دانوستان و گفتوگۆی راستەوخۆبێیت بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان ، بەئەرکی ھەموولایەکی دەزانین تەبایی و یەکریزی میللەتەکەمان بپارێزین، جەخت دەکەینەوە دەبێیت لەئێستادا ھەموو تواناو ھەولێک بەئامانجی زیاتر خزمەت کردنی ھاوڵاتیان بێت . 
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان 

۲۱ـ ٤ـ۲۰۲۰

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©