وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پشكنینەكانی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٢٣) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٤٦) هەولێر، (٢١٧) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (٧) هەڵەبجە، (٣) سۆران". 

هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌ "دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا". 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣٠٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌... 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٥٨) 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: 

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٤١٠) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٤٩١) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٢) شوێنی جیاواز (٤١٧) لە هەولێر، (٢١٩) لە سلێمانی، (٨٢٦) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٩١٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی. 

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٢٣) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٤٦) هەولێر، (٢١٧) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (٧) هەڵەبجە، (٣) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا. 

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣٠٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی نیسانی٢٠٢٠ 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©