لە دوو رۆژی داهاتوودا بازاڕ و دووکانەکان دەکرێنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە دوو رۆژی داهاتوودا بازاڕ و دووکانەکان دەکرێنەوە

لە دوو رۆژی داهاتوودا بازاڕ و دووکانەکان دەکرێنەوە

پرس میدیا

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شاری سلێمانی، رایەگەیەنێت، له‌ دو رۆژی داهاتوودا بازاڕ و دوكانەکانی شارەکە ده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیشمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوون كه‌ زه‌ره‌ر و زیانی گیانی زۆر نه‌كه‌ین. 


سه‌باح هه‌ورامیی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا رایگه‌یاند، هه‌موو حزبه‌ سیسییه‌كان هاوكاریی ئێمه‌یان كردوه‌ لەم دۆخەکەدا کە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوینەتەوە، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیشمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوون كه‌ زه‌ره‌ر و زیانی گیانی زۆر نه‌كه‌ین.

ئەوەشی خستەڕوو، "شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق هاوكاریان كردوین و له‌هه‌نگاوه‌كانی ئێمه‌ش رازی بوون و به‌هه‌وڵه‌كانمان سه‌رسام بوون، هاوكات به‌ڵێنیشیاندا پێشنیاز و داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ن".

ئاماژه‌شی بەوەشکرد، "بۆ مانگی ره‌مه‌زان رێنمایی پێویست ده‌رده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مولایه‌ك بزانێت كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵه‌و وای نه‌كردوه‌ كه‌ شڵه‌ژاویمان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌و كۆتایی نه‌هاتوه‌، پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن".

ئەوەشی وت: "له‌ لیژنه‌ی ئه‌منیی كۆبوونه‌وه‌مان كردوه‌ تا له‌ مانگی ره‌مه‌زان كێشه‌ی گه‌وره‌ رونه‌دات و پێداویستییه‌كان بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ین، داواكاریشم هاووڵاتیان بێخه‌م نه‌بن و پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن شه‌پۆلێكی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان رووبداته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی زۆر پێویست نییه‌ نه‌چنه‌ بازاڕه‌كان".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی دوکان و بازاڕەکان، جەختیکردەوە: "له‌ سبه‌ینێ و دو سبه‌یه‌وه‌ بازاڕ و دوكانه‌كانی سلێمانی ده‌كرێنه‌وه‌، تا ئێستا 130 نه‌خۆشمان له‌سلێمانی هه‌بوه‌، 16 نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانمان ماون كه‌ به‌شێكیشیان له‌ چه‌مچه‌ماڵن، چوار كه‌س مردون، 110 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌".

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©