دووکان و بازاڕەکانی سلێمانی دەکرێنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دووکان و بازاڕەکانی سلێمانی دەکرێنەوە

دووکان و بازاڕەکانی سلێمانی دەکرێنەوە

پرس میدیا

قایمقامی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "بەپێی پێویستی قۆناغەكەو رەوینەوەی مەترسیەكان هەنگاو بەهەنگاو كاردەكەن بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان و كردنەوەی بەشێكی تر لە دووكان و بازاڕەكانی سلێمانی". 

ئاوات محەمەد قایمقامی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش ئەوەی ژمارەیەک لە کاسبکاران و دووکاندارانی سلێمانی لە بەردەم قایمقامییەت گردبوونەوە، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەشێك لە كاسبكارانی نێو بازاڕی شاری سلێمانی كۆبووەوە كەداوایان كرد رێگەبەكردنەوەی دووكانەكانیان بدرێت، بەپێی پێویستی قۆناغەكەو رەوینەوەی مەترسیەكان هەنگاو بەهەنگاو كاردەكەن بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان و كردنەوەی بەشێكی تر لە دووكان و بازاڕەكانی سلێمانی, بەڵام ئەوەش بەپێی كۆمەڵێك رێكار و رێوشوێنی خۆپارێزی دەبێت كە تێیدا مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستێكی باڵادا لەبەرچاو دەگیرێت". 

دەقی راگەیەنراوەکە:

ئەمڕۆ پێنج شەممە 16 نیسانی 2020, لە دیوانی قائیمقامیەت, ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەشێك لە كاسبكارانی نێو بازاڕی شاری سلێمانی كۆبووەوە كەداوایان كرد رێگەبەكردنەوەی دووكانەكانیان بدرێت.

لە بارەی داواكاری كاسبكاران قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی پێویستی قۆناغەكەو رەوینەوەی مەترسیەكان هەنگاو بەهەنگاو كاردەكەن بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان و كردنەوەی بەشێكی تر لە دووكان و بازاڕەكانی سلێمانی, بەڵام ئەوەش بەپێی كۆمەڵێك رێكار و رێوشوێنی خۆپارێزی دەبێت كە تێیدا مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستێكی باڵادا لەبەرچاو دەگیرێت.

ئاوات محەمەد ووتیشی: نیگەرانین بەهۆی بڵابونەوەی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ زۆربەی كاسبكاران و پیشەوەران كارەكانیان لە دەستداوە و رووبەڕووی رەوشوێكی دژوار بونەتەوە , رەچاوی ئەو رەوشە دژوارە دەكەن كە خەڵك رووبەڕووی بووەتەوە, بەڵام لە ئێستادا چاوەڕوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەكەن رێوشوێنی نوێ بڵاوبكاتەوە و كارئاسانی بۆ كاسبكاران و بەگشتی هاوڵاتیان بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكرد: كۆمەڵێك پێشنیار و راسپاردەیان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردوە بۆ كردنەوەی شویًنەكان، بە مەرجی پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەكان.

ئاوات محەمەد راشیگەیاند: هێشتا هەرێمی كوردستان لە بازنەی مەترسی كۆرۆنادایەو ئەگەر رەوشەكە لەباربێت و مەترسی زیاتر بڵابونەوەی ڤایرۆسەكە نەكرێت, هەفتەی داهاتوو بەپێی چەند مەرج و رێنماییەك رێگە بەكردنەوەی مەرجداری بەشێكی تر لە دوكان و بازاڕەكانی سلێمانی دەدرێت , بەڵام ئەوەش لەژێر چاودێریەكی چڕدا دەبێت و پێویستە كاسبكاران پابەندی هەموو رێكار و رێنماییە تەندروستیەكان بن.

وتیشی: هەموو ئەو شوێنانەی كە رێگە بەكردنەوەیان دەدرێت ئەگەر هۆكاربن بۆ كۆبوونەوە و تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتنی هاوڵاتیان و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان نەبن شوێنەكانیان دادەخرێت و رووبەڕووی سزایی توندی یاسایی دەكرێنەوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: بۆ رێگەدان بە كردنەوەی ئەو شوێنانە و گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ چاوەڕێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆن و ئەگەر رەوشەكە لەباربێت هەفتەی داهاتوو بڕیار لە كردنەوەی بەشێكی تر لە دووكان و بازڕەكانی سلێمانی دەدەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©