نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و عێراق راگەیەنرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و عێراق راگەیەنرا

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و عێراق راگەیەنرا

پرس میدیا

نوێترین ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدان و چاکبوونەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤ حاڵەتی نوێ لە هەرێم تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "لەماوەی ٢٤ کاتژمیری رابردوودا پشکنین بۆ ٨٧ کەس ئەنجامدراوە و تیایدا ١٤ حاڵەت تووشی ڤایرۆسەکە بوونە و پشکنینەکانیان پۆزەتیڤە".

بەگوێرەی نوێترین ئامار تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی ١٠٠ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٢ حاڵەت گیانیان لەدەستداوە و ٤٨ حاڵەت چاکبوونەتەوە. 

لە پارێزگای هەولێر تا ئێستا ٦٥ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٦ حاڵەت چاکبوونەتەوە، هەروەها لە پارێزگاکانی دهۆک ١٢ حاڵەتی تووشبوون و ٣ حاڵەتی چاکبوونەوە و لە هەڵەبجە ١٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراون. 

لە پارێزگای بەغدا ١٨٠ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسیش چاکبوونەتەوە، هەروەها لە پارێزگای کەرکوک ١٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٦ حاڵەت چاکبوونەتەوە. 

کۆی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ١٩٠ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٢ حاڵەت گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ حاڵەت چاکبوونەتەوە. 

کۆی گشتی ئامارەکان لە عێراق تا ئێستا ٧٤٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٤ کەس چاکبوونەتەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©