حاڵەتێكی نوێی ڤایرۆسی ئیبۆلا تۆمارکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حاڵەتێكی نوێی ڤایرۆسی ئیبۆلا تۆمارکرا

حاڵەتێكی نوێی ڤایرۆسی ئیبۆلا تۆمارکرا

پرس میدیا 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند، حاڵەتێكی نوێی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات تۆمار کراوه‌. 

تێدرۆس ئادهانۆ، سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند "تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی ئیبۆلا پێشبینیکراو بوو، ئێمە تیمەکانمان لە شاری بێنی لە کۆنگۆ و ناوچە مەترسیدارەکانی دیکە هێشتبوونەوە". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وەک بەشێك لە بەدواداچوونەکانیان بۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا، رۆژانە هەزاران کەس پشكنینیان بۆ دەکرێت، نەخۆشێك دەستنیشانکراوە کە نیشانەکانی ئیبۆلای هەبوون و پشكنینەکانی ئەرێنی بوون. 

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ئێستادا بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێن کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئه‌و تووشبووه‌ی ئیبۆلا هەبووە، بۆ ئەوەی پێکوتەیان پێبدەن و پشكنینیان بۆ بکرێت. 

پێش تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، لە رۆژی 3ی مانگی رابردوو، کۆتا تووشبووی ئیبۆلا لە کۆنگۆ پشكنینەکانی نەرێنی دەرچوون و حاڵەتەکان لە وڵاتەکە کۆتاییان هات، تاوەکو ئێستا 3456 حاڵەتی تووسبوون تۆمارکراون، 2276 کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردوون. 

ئیبۆلا، ڤایرۆسی نەخۆشییەكی كوشندەیە، پێنج جۆری هەیە و چواریان دەتوانن مرۆڤ نەخۆش بخەن. هه‌روه‌ها لە كەسێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی دیكە لە رێگەی شلەی لەش، خوێن، پیسایی، رشانەوە، تۆوی پیاو، میز، ئارەقە، فرمێسك، هەروەها شیری دایكیش، كاتێك یەكێك لەو شلانە بچنە دەم، لووت، كۆئەندامی زاوزێ، یان شوختێكی پێست.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©