فراکسیۆنی پارتی بۆ یەكگرتوو: سه‌رچاوه‌ نادیاره‌کان ئاشکرا بکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فراکسیۆنی پارتی بۆ یەكگرتوو: سه‌رچاوه‌ نادیاره‌کان ئاشکرا بکەن

فراکسیۆنی پارتی بۆ یەكگرتوو: سه‌رچاوه‌ نادیاره‌کان ئاشکرا بکەن


پرس میدیا 

فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان وەڵامی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی دەداتەوە و ردەڵێت،"پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه‌ نادیارانه‌ بۆ ئێمه و رای گشتی ئاشکرا بکه‌ن، خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره‌ نالۆژیکیه".

لە راگەیەندراوێكدا فراكسیۆنی پارتی بۆفراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەكردووە، "له‌ راگه‌یەندراوێکی نالۆژیکی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ڵێن "پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران له‌ داهاته‌ نادیارو شاراوه‌کانی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات".

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە،" ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و راستیه‌ ده‌زانین که‌، سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه‌و چۆنه‌، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه‌ چۆن و چیه‌، بۆیه رووی قسه‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له‌ فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه‌ نادیارانه‌ بۆ ئێمه و رای گشتی ئاشکرا بکه‌ن".

فراكسیۆنی پارتی ئاماژە ئەوەشی وتووە، كە "راستییه‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان دیارن و پێویست ناکات له‌ دۆخێکی وا نه‌خوازراو هیچ لایه‌نێک و فراکسیۆنێک، بۆ مه‌رامی سیاسی راستیه‌کان به‌لارێدا ببات. خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره‌ نالۆژیکیه ‌و پێویسته راست بێژو راشکاوبین له‌گه‌ڵیان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©