عێراق بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

عێراق بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات


پرس میدیا 

بەهۆی پابەند نەبوون بەرێككەوتنی نێوانیان ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای ڕاگرتنی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق دەكات.

بەگوێرەی نوسراوێك كە میدیا عێراقییەكان بڵاویكردووەتەوە لەرۆژی 16 ی ئەم مانگە دەركراوە، بەفەرمی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای لەوەزارەتی  دارایی كردووە  سەبارەت بەوبڕە پارەیەی دەدرێت بەمووچەی هەرێمی كوردستان لە 1/1/2020 وە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ڕابگرێت و، ئەوبڕە پارەیەی خەرجیش كراوە بەپێچەوانەی یاساوە، دەبێت بگێڕێتەوە.

هەربەگوێرەی نوسراوەكە،   كۆمپانیای سۆمۆ جەختی لەوەكردووەتەوە، ئەوبڕە نەوتە خاوەی ڕێككەوتنی لەسەركراوە بەپێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، هەرێمی كوردستان ڕادەستی نەكردووە.
 ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو هۆكارە دەڵێت، لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە وەزارەتەكەتان (وەزارەتی دارایی) خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ڕابگرێت و، ئەوبڕە پارەیەی خەرجیش كراوە بەپێچەوانەی یاساوە، دەبێت بگێڕێتەوە.

هەرچەندە تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی بڕیارەكەی جێبەجێنەكردووە بەڵام چاوەڕوان دەكرێت سبەی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەڵوێستی هەبێت لەسەر ئەو پرسە.

هاوكات ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران كە پێی باشنەبوو ناوی بهێنرێت بەپرس میدیای راگەیاند، بڕیارەكە دراوە و پشكی هەرێم راگیراوە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©