ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە عێڕاق و کوردستان بیرلە جێگرەوەی نەوت بکەن؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە عێڕاق و کوردستان بیرلە جێگرەوەی نەوت بکەن؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە عێڕاق و کوردستان بیرلە جێگرەوەی نەوت بکەن؟

زوبێر ڕەسول ناوپردانی

هەرچەندە ئەم دابەزینەی نرخە کاتیەو بەزویی بەرز دەبێتەوە بەڵام ئەم سەرچاوەیە گرنگە کۆتایی هاتنی مسۆگەرە چونکە لەدۆخێکی ئاساییدا ڕۆژانە جیهان پێویستی بە (١٠٠) ملیۆن بەرمیل هەیە وە دەرهێنانی بەردەوامی لەژێر زەوی دەبێتە هۆی کەم بونەوەی چونکە دروست بونی نەوت پێویستی بە ملیۆنان ساڵە و ئەم پێویستیە بەردەوامەی جیهان هەڕەشەیە لەسەر داهاتوی ودوای ٣٦ساڵی تر نامێنێت یاخود زۆر کەم دەبێت .

بائێمە واز لەوە بێنین کەی دوایی دێت بەڵام ئەم دابەزینی نرخە شکست بەسیاسەتی ئابوری هەمو ئەو وڵاتانە دێنێت کە تاکە سەرچاوەی دارایی یان نەوتە.

ئێمە لە کوردستان زۆر سەرچاوەی ترمان هەن کە دەکرێت پشتیان پێ ببەسترێ لەجیاتی نەوت ،کوردستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەن تۆبۆگرافیایەکی لەبارە بۆ گەشتیاری هاوشێوەی سویسڕا بۆیە دەکرێت بە بایەخدان بە کەرتی گەشتیاری زستانەو هاوینە هاوشێوەی تورکیا ئابوریت هەستێتەوە.

هەروەها خاکی کوردستان لەبارە بۆ کشتوکاڵی هەمەچەشن بۆیە دەکرێت پشت بەکشتوکاڵ و بەروبومی ئاژەڵی ببەسترێت.
داهاتی خاڵەگومرگیەکانیش یەکێکی ترە لە سەرچاوەکانی داهات.

هەروەها کوردستان دەوڵەمەندە بەسەرچاوەی ئاو بۆیە دەکرێت پڕۆژەی گەورەی بەخیوکردنی ماسی ئەنجام بدرێت.

نرخی نەوت ئەمشەو بۆ نزمتری نرخ دابەزی لەمێژودا ئەم دابەزینە دوهۆکاری هەیە
 ١. سیاسەتی ئەمریکا بۆ شکست پێهێنانی ئابوری وڵاتە بەرهەمهێنەکانی نەوت بەگشتی و ڕوسیا بەتایبەت.
٢. کەمبونەوەی داواکاری وڵاتانی پیشەسازی لەسەر نەوت بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆنا.

تێچوی دەرهێنانی هەربەرمیلێک نەوتی خاو لەژێرزەوی لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت بۆ نمونە 
لە کوێت تێچوی دەرهێنانی هەربەرمیلێک نەوت ٨.٥ $
لەسعودیە ٩.٥$

لەعێڕاق ١٠.٧$

لە ئیمارات ١٢.٣$

بەریتانیا تێچوی دەرهێنانی هەربەرمیلێک نەوت ٣٠.٧$

جیاوازی ئەو بڕە تێچونە دەگەڕێتەوە بۆ دولایەن :-

١. دوری و نزیکی نەوتەکە لەزەوی.

٢. جۆری نەوتەکە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©