"ئەوەی لە زینی وەرتێ روویدا زەنگێکی مەترسیداربوو" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"ئەوەی لە زینی وەرتێ روویدا زەنگێکی مەترسیداربوو"

"ئەوەی لە زینی وەرتێ روویدا زەنگێکی مەترسیداربوو"

پرس میدیا

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، "ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە زینی وەرتێ روویدا، زەنگێکی مەترسیداربوو". 

دکتۆر عەبدوڵڵا وەرتێ وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی زینی وەرتێ ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو گریژییەی لەماوەی رابردوودا لە زینی وەرتێ لە نێوان دوو هێزی سیاسیی حکومەت و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" روویدا، زەنگێکی مەترسیداربوو و کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرچی زووە کۆتایی بەو گرژی و ئاڵۆزییە بهێنن، ئەو شەڕەی روویدا کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەبێت و داهاتووی بەرەو ناروونی دەبات". 

سەبارەت بە شەڕی میدیا سێبەرەکان باسی لەوەکردووە، "شەڕی راگەیاندنەكان كە لە رێگەی میدیا سێبەرەكانیانەوە ئەنجامدەدرێت جۆرێك لە دڵە راوكێ و نا ئارامی دروست كردووە، پێویستە لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی حكومەت لەو بارەیەوە بە یەك دەنگی بۆچوونی خۆیان هەبێت و ناڕەزاییان بەرامبەر ئەم كێشانەی دروست كراون هەبێت بۆ ئەوەی چیتر حزبەكانی دەسەڵات بە ئارەزووی خۆیان و بێگەڕانەوە بۆ هێزو لایەنەكانی تر بڕیار نەدەن". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت لەماوەی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان یەکێتی و پارتی و پەکەکە لە زینی وەرتێ دروستبوو و لە چەند رۆژی رابردووشدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی زیادیان کرد و بەیاننامەیان دژی یەکدی دەردەکرد و لە میدیا سێبەرەکانیانەوە هێرشیان بۆ سەر یەکدی دەست پێکرد.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©