هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن؟

هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن؟


دیلمان سەڵاح

پێمان وایە ئەگەر بگەنە رێکەوتنیش کاتی دەبێت و کۆنکریتی نابێت بابەتەکە ( بەنسبەت ھەرێمی کوردستانەوە کات کوشتنە ) لەبەر ئەم ھۆکارانەی لای خوارەوە :-

١/ ئەگەر ھەرێم رازی بێت بە تسلیم کردنی ھەموو نەوتەکەی بە حکومەتی ناوەند کێ شایستەی دارایی و قەرزەکانی کۆمپانیا بەرھەم ھێنەکان دەداتەوە ؟؟!!

٢/ گەر بەغداد رازی بێت بە خاڵی یەکەم بەم شیوەیە ئەوە ناراستەوخۆ دان دەنێت بە ھەموو گرێبەستە نەوتییەکان و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم، وە ھیچ مانایەک بۆ ئەو داوایانەی وەزارەتی نەوت نامێنتەوە کە لە دادگای دەستوری تۆماری کردووە دژی ھەرێم، وە ئەوداوایەی کە دژی تورکیاش تۆماری کردووە تیایدا داوای قەرەبووی ٢٦ ملیار دۆلار دەکات. کە ئەمەیان ئەگەرێکی لاوازە بەڵام یەکێکە لە ئەگەرەکان!

٣/ ھەرێم داوای قەرەبووی بوودجەی ئەوساڵانە دەکات کە ناوەند نەیناردووە بۆ ھەرێم ، لەوانەشە حکومەتی ناوەند بە خالی یەکەم ئاسودە نەبێ بەلام رازی بێت بودجەی ساڵانی پێشوو بە مراحل بداتەوە.

٤/بەلام ئەوکات ڕۆڵی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێم چی دەبێت؟ ئایا بەکرداری وەکو کۆمپانیای نەوتی باکور ڕۆڵ نابینێت؟ نەوت بەرھەم بهێنێ و تەسلیمی بە سۆمۆی بکات؟ ئایا ھەرێم بەوە رازی دەبێت؟ لەکاتێک جۆری ئەو ( عقد) ەی ھەرێم کردویەتی لەگەل کۆمپانیا نەوتیەکان لەجۆری (psa ) یە وە ئایا گەرانەوە نییە بۆ (حکم ذاتی یانزەی ئازاری ساڵی ١٩٧٠).

٥/ لەلایەکی ترەوە بە پێی ڕاپۆرتی کۆمپانیا نەوتێەکانی ھەرێم ئاستی بەرھەمی زۆربەی کێڵگەکان لە زیادبوونە وە ھەرێم ئێستا خەریکی ڕاکێشانی بۆری گازیشە بۆ تورکیا لە ڕێگەی کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسیەوە، وەبڕیارە لە یەک دوو ساڵی ئایندەشدا بەرھەمی گازیش ھەبێت و ھەناردەکرێت، بۆیە ئەگەرێک ھەیە کە ھەرێم دەیەوێت کات بکوژێت.

٦/لەوانەیە ھەرێم رازیبێت بەتەسلیم کردنی بڕێک نەوت بەسۆمۆ تاوەکو فشاری سەر سەرۆک وەزیران عادل عبدالمھدی کەم بکاتەوە کە لەلایەن کوتلە شیعیەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران کردویانەتە سەری لە بەرامبەردا شایستەی دارایی(٤٥٣) ملیار دینارەکە بۆ بنێرێت.

٧/ئایا لەگەڵ زیادبوونی بەرھەمی نەوت و دەستپێکردنی ھەناردەی گاز، بەغداد ھەرداوای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل دەکات کە رادەستی بکرێت یان ئەویش ئاستی داواکارییەکانی بەرز دەکاتەوە؟

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©