تەندروستی جیهانی به‌فه‌رمی هۆكاری سه‌ره‌كی سەرهەڵدانی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەندروستی جیهانی به‌فه‌رمی هۆكاری سه‌ره‌كی سەرهەڵدانی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

تەندروستی جیهانی به‌فه‌رمی هۆكاری سه‌ره‌كی سەرهەڵدانی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

پرس میدیا 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی به‌فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت، كە بەهیچ شێوەیەك لە تاقیگە و شوێنی دیكەوه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست نەكراوەو جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ڤایرۆسەكە بنچینەیەكی ئاژەڵی هەیە. 

فەزیلە شایب، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەو بەڵگانەی لەبەردەستن دەیسەلمێنن، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بنچینەیەكی ئاژەڵی هەیە".

هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ "هیچ دەستكاری و گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهێنراوە لەناو تاقیگە یان هەر شوێنێكی دیكە". 

وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی روونیشیده‌كاته‌وه‌ "ئەگەرەكە ئەوەیە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بنەچەكەی لە ئاژەڵەوە هاتووە و دواتر نازانرێت چۆن گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەلایەن ئاژەڵێكەوە گوازراوەتەوە".

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ساڵی رابردوو له‌ وڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا و دواتر به‌ ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا بڵاوۆبووه‌. هه‌تاوه‌كو ئێستا 2 ملیۆن و 482 هه‌زارو 215 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و 170 هه‌زارو 471 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌روه‌ها 652 هه‌زارو 170 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©