باج لەسەر سەوزە و میوەی هاوردەکراو دادەنرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

باج لەسەر سەوزە و میوەی هاوردەکراو دادەنرێت

باج لەسەر سەوزە و میوەی هاوردەکراو دادەنرێت

پرس میدیا

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، بە مەبەستی ساخكردنەوەی بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ، لە پارێزگاکەدا گرنگیی زیاتر بە بەروبوە ناوخۆییەکان دەدرێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە" لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکراوەم لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا بەهۆی پێگەیشتنی بەشێك لە بەرهەمە ناوخۆییەكان بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی كە لە پڕۆژە پلاستیكیەكان بەرهەم دەهێندرێت لەمانگی "5" ئایارەوە باج بخرێتە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی سەوزەو میوە كە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت ,ئەمەش بە ئامانجی ساخكردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی

لە بارەی ئەو بەرهەمانەش كە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێندرێت رزگار حمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی كە كێڵگەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرهەم دەهێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایەو هەموو ڕێكارەكانی بەبازاركردن دەگرینەبەر بۆشاغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران.

جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی پارێزگاکە راشیگەیاند: بەوردی چاودێری عەلوەكان دەكەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ هەروەها لەسەر هەموو ئەوكەسانەی كەلەعەلوەدا كاردەكەن پێویستە سەرجەم ڕێنماییەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكەن و عەلوە بەردەوام پاكژ بكرێتەوە.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©