ئه‌و گه‌نجه‌ی وێنه‌ی كچانی ده‌گرت ده‌ستگیركرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئه‌و گه‌نجه‌ی وێنه‌ی كچانی ده‌گرت ده‌ستگیركرا

ئه‌و گه‌نجه‌ی وێنه‌ی كچانی ده‌گرت ده‌ستگیركرا

پرس میدیا 

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئەو گەنجەی دەستگیر كردووە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لەڕێگەی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنەوە هەڕەشەی لە كچێك كردووە. 

لەبه‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگەی ڕۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ 26ی نیسان، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ هەستابوو بەگرتنی وێنەی نەشیاوی كچێك بە ناوی ( ل . ئ )  ده‌ستگیركرا". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "تۆمه‌تبار داوای بڕێك پارەی لێ‌ كردبوو، كە ئەگەر ئەو بڕە پارەی بۆ نەبات ئەمڕۆ كاتژمێر (4:00)ی دوای نیوەڕۆ وێنەكان پیشانی باوكی دەدات ". 

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ دوای بەرنامەڕێژییەكی تۆكمە توانراوه‌ تۆمەتبار بە ناوی (ر . ر ) دەستگیر بكرێت‌ و دەست بەسەر هەموو ئەو مۆبایل ‌و كەلوپەلانەدا بگیرێت، كە تاوانەكەی پێ ئەنجام دابوو. هەر لەسەرەتای لێكۆڵینەوەكان ناوبراو دانی نا بە تاوانەكیدا، كە ئەنجامی دابوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©