ئاسایش ١٠ کەسی دەستگیرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاسایش ١٠ کەسی دەستگیرکرد

ئاسایش ١٠ کەسی دەستگیرکرد

پرس میدیا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، ئاشکرایکرد، ١٠ کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن و تلیاک کێشان دەستگیرکردوە و تۆمەتبارەكان راگیراون و روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەرداوامە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣، بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "سەرەڕای دزیكردن خویانداوەتە تریاك كێشان و ئالودەی ( تریاك ) ن بڕێك تریاكیشیان پێگیراوە , لەناو دەستگیركراوەكاندا (4) چوار كەسیان لەیەك خێزانن و برای یەكن."

دەقی راگەیاندراوەکە:

راگەیەندراوی ئاسایش.........

لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و بەگژداچونەوەی هەموو كارێكی نایاسایی و دزی و ڕاو و ڕوتكردنێك و بەرەنگار بوونەوەی مەوادی هۆشبەر و ئالودەبونی گەنجانی شارەكەمان بە مەوادی هۆشەبەر , هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە شەوی ( 22 لەسەر 23/4/2020 ) لەناوشاری سلێمانی , ( 10 ) دە تۆمەتبار دەستگیر بكەن بەناوەكانی : -

1- ( س , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1998 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

2- ( ش , ع , أ ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

3- ( س , أ , م ) لەدایك بوی ساڵی 2006 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

4- ( ف , ت , ع ) لەدایك بوی ساڵی 2004 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

5- ( هـ , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1993 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

6- ( ك , ع , ح ) لەدایك بوی ساڵی 1985 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

7- ( ك , ر , ع ) لەدایك بوی ساڵی 1987 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

8- ( د , ف , ح ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

9- ( د , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1996 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

10- ( ن , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

بەتۆمەتی ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یەكێك لەوتۆمەتبارانە بەناوی ( س , أ , م ) هەستاوە بە دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكێكی ناوشاری سلێمانی , و بڕی (250000 ) دووسەدو پەنجا هەزار دینار و ( 100 ) كارتی كۆڕەك تیلكۆم لەجۆری ( 5000 ) پێنج هەزار دیناری لە ناو مێزی ماركێتەكەدا دەركردووە و بردویەتی , دوای ئەم دزیە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی , لەڕێی كامێرای چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و ڕەزامەندی دادوەر توانیان شەوی (22لەسەر23/4/2020 ) دەزەكە دەستگیربكەن و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دان بەوەدا بنێ كە چەند كەسێكی تری لەگەڵدایە و توانرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا , دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەكە هەستاوون بە دزیكردن لە ماركێتەكان و سەرەڕای دزیكردن خویانداوەتە تریاك كێشان و ئالودەی ( تریاك ) ن بڕێك تریاكیشیان پێگیراوە , لەناو دەستگیركراوەكاندا (4) چوار كەسیان لەیەك خێزانن و برای یەكن , سەرجەم تۆمەتبارەكان ڕاگیراوون و ڕووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەرداوامە .


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©