باڵندەیەکی دەگمەن لە ئه‌فریقاوە هاتووەتە کوردستان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

باڵندەیەکی دەگمەن لە ئه‌فریقاوە هاتووەتە کوردستان

باڵندەیەکی دەگمەن لە ئه‌فریقاوە هاتووەتە کوردستان

پرس میدیا

باڵندەیەکی دەگمەن کەمەترسیی لەناوچوونی لەسەرە، لە ئەفریقاوە هاتووەتە کوردستان و GPS کەی لە حاجیاوا دەدۆزرێتەوە، بەڵام باڵندەکە بێ سۆراغە.


ئەزوەر جەعفەر بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "باڵندەیەکی دەگمەن کەمەترسی لەناوچوونی لێ دەکرێ لە ئەفریقیاوە هاتۆتە کوردستان و GPS کەی لە حاجیاوای دەڤەری ڕاپەڕین دۆزرایەوە بەڵام باڵندەکە بێ سۆراغە.!"

رونیشکردوەتەوە: "لەڕۆژی ۱۹ / ٤ / ۲۰۲۰ تیمێکی( ڕێکخراوی سروشتی عراق و زانکۆی سلێمانی و دەستەی ژینگەی هەرێم) سەردانی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی حاجیاوایان کرد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ چارەنوسی باڵندەیەکی کێوی دەگمەن کەلەجیهاندا مەترسی لەناوچونی لەسەرەو ناسراوە بەسیسارکی میسری."

ئاماژەی بەوەشکردوە: "ئەم باڵندەیە هەڵگری ئامێرێکی( جی پی ئێس) بوە لەکیشوەری ئەفریقا لەووڵاتی ئەسیوپیاوە بەڕێکەوتوە لەمانگی ۱۲ دوانزەی ساڵی ۲۰۱۹،بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوێشەوە بەرەو کوردستان چونکە ژینگەی کوردستان لەبارە بۆ ئەو باڵندەیە."

ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە ۱٥/٤/۲۰۲۰ هاتۆتە ناوچەی دۆڵی شاورێ و ئاسمانی ناوچەی گوندی سپیاو،لەوێوە ئامێری جی پی ئێسەکە لەئاسمان نامێنێت و دێتە سەر زەوی لەوێشەوە بەرەو حاجیاوا دەکەوێتەڕێ هەتا ۱٦/٤/۲۰۲۰ لەحاجیاوا دەبێت. دوای پەیوەندی کردنی تیمەکە بەئێمەوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی حاجیاواو بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین و موختاری گەڕەکی چوارچرا ،سەردانی ئەو گەڕەکەکراو پشکنین بۆ هەندێک شوێنکرا."

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: دوای ئەوە تیمەکە سەردانی کۆتا شوێنی باڵندەکەیانکرد لەوێ لەڕێگای خەڵکی ناوچەکەوە تەنها ئامێرەکە دۆزرایەوە بەبێ دۆزینەوەی باڵندەکە کە گوماندەکرێت بەهەر هۆکارێک بێت لەباڵندەکە کەوتبێتە خوارەوە بۆیە تیمەکە سکاڵای یاساییان لەسەر هیچ کەس نەبو.

بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئاوا، راشیگەیاند: شوێن و شێوازی ژیان و جوڵەی باڵندەکە کەتۆمارکراوە لە دۆکیومێنتەریەکدا بەتەواوی ڕێکارەکانەوە لەئایندەدا لەچەند کەناڵ و سایتێکی ناوخۆیی و بیانی بڵاو دەکرێتەوە.


داڕشتنەوە: باران













ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©