وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی؛ دوو كه‌سی تر‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی؛ دوو كه‌سی تر‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی؛ دوو كه‌سی تر‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاشکرایکرد، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 300 كه‌س ئەنجامدراوە و ده‌ركه‌وتووه‌‌ دوو كه‌س توشی كۆرۆنا بوون.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٠/٤/٩‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، كه‌ دوو توشبووه‌كه‌ یه‌كێكان ژنێکی‌ ته‌مه‌ن 38 ساڵه‌ له‌ هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه‌ش له‌ كوڕێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ هه‌ردووكیان به‌ركه‌وتووی توشبوانی پێشوون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٤٥)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٨١٩) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٣٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٥٤) لە هەولێر، (٤٦) لە سلێمانی، (٦٤٦) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٥٢٨٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.

2. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٩٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (١٠٤٧) هەولێر، (١٤٨) سلێمانی، (١٠٠) دهۆك.

دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٨) ساڵ وە دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.

• پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (٢٠) ساڵ وە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣١١) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٢٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٩ی نیسانی٢٠٢٠





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©