خانەی قەیرانەکانی عێراق هۆشداریی دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

خانەی قەیرانەکانی عێراق هۆشداریی دەدات

خانەی قەیرانەکانی عێراق هۆشداریی دەدات

پرس میدیا

خانەی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، ئاشکرایدەکات، له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دۆخه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و ئێستاش هەشت هه‌زار گومان لێكراوی نەخۆشییەکە له‌ عێراق هه‌ن.


جه‌واد موسه‌ویی، ئه‌ندامی خانەی قه‌یرانه‌كانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووانی پشتڕاستكراوه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق سنووری پێنج هه‌زار کەسی تێپەڕداندوە، ئەوا كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.

رونیشکردەوە، لە عێراقدا نزیكه‌ی هەشت هه‌زار کەسی گومان لێكراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.

ناوبراو، داواشی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی وڵاتەکە كرد، "زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ بكات و بابه‌ته‌كه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌‌نجامی سه‌خت و نه‌خوازراوی نه‌بێت".

ئه‌ندامی خانەی قه‌یرانه‌كانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، جەختیکردەوە: دوو هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق زۆر مه‌ترسییدارن.

تا ئێستا هه‌زار و ٢٧٩ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٧٠ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە مردون و ٥٥٠ كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه‌ و نە خۆشیی کۆرۆنایان پەڕاندوە.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©