عەفرین؛ ١٠ سەربازی تورکیا کوژران و ١٤ی تریش بریندار بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەفرین؛ ١٠ سەربازی تورکیا کوژران و ١٤ی تریش بریندار بوون

عەفرین؛ ١٠ سەربازی تورکیا کوژران و ١٤ی تریش بریندار بوون

پرس میدیا

هێزەکانى رزگاریی عەفرین، ئاشکرایدەکەن، بە لانیکەمەوە لە عەفرین-دا ١٠ سەربازی سوپای تورکیایان کوشتوو و ١٤ سەربازی تریش بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکاندوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٥، هێزەکانى رزگاریی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "لە ٢١ی نیساندا هێزەکانمان لە رێگای نێوان گوندی کیمار و بەرادی سەر بە ناوچەى شێراوا لە دژی چەتەکانى سوپای داگیرکەر چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. بەو هۆیەوە ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، "لە ٢٣ی نیساندا هێزەکانمان لە شاری جەرابلوس و راعی لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر ٣ چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو ٣ چالاکییەدا ٨ چەتە کوژران و ١١ چەتەى تریش بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانیش تێکشکێنرا.

هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو: "هێزەکانمان لە گۆڕەپانی مارع لە ناوەندی شاری عەفرین لە دژی چەتەکانى سوپای داگیرکەر چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی ئەو چالاکییە روون نەبووەتەوە."

هێزەکانی رزگاریی عەفرین جەختیکردەوە: "لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا بە گشتی ١٠ چەتە کوژران و ١٤ چەتەی تریش بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکى چەتەکان تێکشکێنراوە".

لە راگەیاندراوەکەدا، هێزەکانی رزگاریی عەفرین، ئاماژەی بە شەهید بوون و بریندار بوونی ‌ئەندامانی هێزەکەی خۆی نەکردوە.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©